|
خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی فیكر و كه‌سایه‌تی
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د
نوسینی: دكتور یاسین خالد حسن
به‌شی مێژوو/ كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان
پێشه‌كی:
ئاشكرایه زۆربه‌ی جار پرسیارێكی گرنگ بۆته جێگای
مشتومڕی مێژوونوسان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه داخۆ
مێژووبه ته‌نیا سه‌رگوزوشته‌ی پیاوه‌مه‌زنه‌كانه
یاخود مه‌زنانیش زاده‌ی قۆناغه میًژووییه‌كه‌ی
خۆیانن؟ دیاره وه‌لاَمی گونجاو ئه‌وه‌یه كه
گه‌وره پیاوان زاده‌ی سه‌رده‌مه مێژووییه‌كه‌ی
خۆیانن و مێژوو هیچ كاتێك به ته‌نیا
سه‌رگوزوشته‌ی ژیان و هه‌ڵسوڕانی وان نییه,
به‌ڵكو به‌رهه‌می بزاوتی تێكڕاو هه‌زاره‌ها له
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه كه زه‌مینه بۆ گه‌وره
پیاوان ده‌خوڵقێنن كاری گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن.
به‌لاَم ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه
ناشارێته‌وه كاتێك به قولاَیی روداوه‌كانی
رابردوودا رۆده‌چین وله ژیانی هێندێك له
كه‌سایه‌تیی و گه‌وره پیاوه مێژووییه‌كان ورد
ده‌بینه‌وه راستییه‌كی دیكه‌مان دێته به‌رچا و ,
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی گه‌وره‌پیاوان
مێژووسازن و خوێندنه‌وه‌ی ژیان و كه‌سایه‌تی
ئه‌وانه نه‌ك هه‌ر روخساری قۆناغێكی دیاریكراوی
مێژووییمان بۆ ده‌نه‌خشێنێت , به‌ڵكو رێڕه‌وی
قۆناغه مێژووییه‌كه‌ی دوای خۆشیمان بۆ وێنا
ده‌كات.
كه‌سایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د, یه كێكه له‌و
گه‌وره پیاوانه‌ی كورد كه شوێنێكی به‌رجه‌سته‌ی
له مێژووی نه‌ته‌وه‌یی كه‌لی كوردا هه‌یه ,ژیان
و فیكر و كه‌سایه‌تی ئه‌م پیاوه ئاوێته‌ی
ساته‌وه‌ختێكی مێژووی بووه به‌جۆرێك سازده‌ری
پرشنگدارترین لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی جولاَنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی گه‌لی كورده ,هه‌ربۆیه ناسینی
تایبه‌تمه‌ندییه فیكری و شه‌خسییه‌كانی پێشه‌وا
كه ئه‌ركی بنه‌ڕتی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی
به‌رده‌سته,له زۆر لایه‌نه‌وه گرنگه بۆ
تێگه‌یشتن له ره‌وتی روداوه مێژووییه‌كانی
دووه‌مین ئه‌زمونی حوكمڕانییه‌تی كوردی له
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه جمهورییه‌تی دیموكراتی
كوردستانه‌له ساڵی 1946دا.
قازی محه‌مه‌د(1900-1947) كوڕی قازی عه‌لی كوڕی
قازی ئه‌بوالقاسمه و له بنه‌ماڵه‌ی ناوداری
قازییه‌كانی مه‌هاباده,له‌سه‌رده‌ستی باوكی
زانسته ئاینییه‌كانی خوێندووه,جگه له زمانی
كوردی,فارسی و عه‌ره‌بیشی به باشی
زانییوه,دواتریش خۆی فێری زمانی توركی و روسی و
ئینگلیزی كردووه, مرۆڤێكی ئه‌ده‌بدۆست ,
میهره‌بان, له‌سه‌رخۆ بووه و له ساڵی 1926ه‌وه
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێركردن و
په‌روه‌رده‌ی مهاباد بووه و خۆبه‌خشانه و بێ
موچه ئه‌ركی خۆی راپه‌ڕاندووه.
قازی محه‌مه‌د دوای مردنی باوكی له ساڵی
1931ه‌وه بۆته قازی شه‌رعی مهاباد, پاش
تێوه‌گلانی ئێران له روداوه‌كانی جه‌نگی دووه‌می
جیهانی و په‌ره‌گرتنی ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی
غه‌یره‌فارس له ئێران به‌گشتی و گه‌لی كورد له
هه‌رێمی موكریانی كوردستان به‌تایبه‌تی, كۆمه‌ڵه‌ی
ژیانی كورد ناسراو به (ژ.ك) له 16ی‌ئابی 1942
له مهاباد دامه‌زرا , پاش ماوه‌یه‌ك قازی
محه‌مه‌دبووه ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌دا, زۆری
نه‌خایاند له‌به‌ر لێهاتوویی وكه‌سایه‌تی به‌هێزی
رێبه‌رایه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ی گرته ده‌ست,له پاش
كۆتاییهاتنی جه‌نگ قازی محه‌مه‌د له ئۆكتۆبه‌ری
1946دا حزبی دیموكراتی كوردستانی دامه‌زراند و
هه‌ل و مه‌رجی پاش جه‌نگی قۆزته‌وه و بانگی
جمهوریه‌تی كوردستانی له 22ی كانونی دووه‌می
1946دا دا‌و نازناوی (پێشه‌وا) ی لێ‌نرا .
له‌راستیدا پێشه‌وا جگه له‌ژماره‌یه‌ك خه‌سڵه‌تی
چاكی شه‌خسی و كۆمه‌لاَیه‌تی , هه‌ڵگری چه‌ند
خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتی دیكه‌ی فیكری بووه
كه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خساند وه‌ك
كاریزمایه‌كی میللی له‌و قۆناغه‌ی مێژووی كوردا
رۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت و پاش له سێداره‌دانیشی
پانتاییه‌كی مه‌زن له مێژووی نه‌ته‌وه‌یی كوردا
داگیر بكات, ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه
ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه لێیان بدوێین:
یه‌كه‌م:كوردستانیبوون:
یه‌كێكه له گرنگترین پایه سه‌ره‌كییه‌كانی
فیكری پێشه‌وا كه له ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتیدا
ره‌نگی داوه‌ته‌وه,ئه‌گه‌ر به وردی ئه‌و وتاره
بخوێنینه‌وه كه پێشه‌وا له نیوه‌ڕۆی 2ی
رێبه‌ندانی 1324/22ی كانونی دووه‌می 1946 له
مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد,له ئاهه‌نگی
مه‌راسیمی راگه‌یاندنی جمهورییه‌تی میللی
كوردستاندا دای به گوێی جه‌ماوه‌ردا ئه‌و ه‌مان
بۆ ده‌رده‌كه‌وێت چه‌نده بڕوایه‌كی پته‌وی به
كوردستانیبوون و یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان و
تێكڕای ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی
كورد بووه له:مێژوو,دابی هاوبه‌ش و عه‌نعه‌ناتی
میللی..هتد , بێگومان هه‌ڵواسینی نه‌خشه‌ی
كوردستانی مه‌زن له ئۆفیسه‌كه‌ی و به‌پشتی سه‌ری
پێشه‌واوه بێگانانیشی له‌و راستییه ئاگادار
كردۆته‌وه , ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پراكتیزه‌كردنی
ئه‌م بیره جمهورییه‌تی كوردستانی كردۆته
ئه‌زمونێكی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی كه زاده‌ی
به‌شداری و رۆڵی كورده‌كانی تێكڕای پارچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان بوو , ئه‌زمونێك كه هه‌ڵچونیًكی
گه‌وره‌ی له له هۆشی نه‌ته‌وایه‌تی كوردا
خوڵقاند.
له‌راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا
هاتووه"قازی محه‌مه‌د وا ده‌رده‌كه‌وێ كه تا
ئه‌وده‌مه‌ی كه بارودۆخ(ی) له ئێران قایم بێت دژ
به ئاژاوه‌و هه‌رای ئه‌ودیو سنووره ,به‌لاَم
ده‌گووترێ كه به لایه‌نگرانی خۆی گوتووه كه
دواتر له عێراق ده‌بێ پشتگیری مه‌لامسته‌فا
بكرێت,ده‌گوترێ قازی له پێوه‌ندی كوردی توركیا و
سووریا دا په‌یوه‌ندی به
رێبه‌رانی"خۆیبوون"ه‌وه‌یه".
دووه‌م:سه‌ربه‌خۆییخوازی:
به‌ڵگه مێژووییه‌كان ئه‌وه‌مان باش بۆ
ده‌سه‌لمێنن كه پێشه‌وا بڕوایه‌كی به‌وه هه‌بوو
كه گه‌لی كورد له ته‌واوی مێژووی كۆن و نوێیدا
له سه‌ر خاك و نیشتمانی خۆی خاوه‌نی ده‌سه‌لاَت و
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بووه و سه‌ری
بۆ داگیركه‌ران دانه‌نه‌واندووه له پێناوی
به‌ره‌نگاری دوژمنانی نیشتمانه‌كه‌ی درێغی له به
خه‌رجدانی گیان و ماڵی نه‌كردووه.
پێشه‌وا له‌و بِروایه‌وه كه پێویسته سوود له
ده‌رفه‌ت وه‌ربگیرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت و
سه‌ربه‌خۆیی كوردان , كه‌وته تێكۆشان بۆ
به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه تییه‌كانی گه‌لی
كورد, هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت" كورد له قه‌دیم را
هه‌زاران پادشاه و حوكمدار و ته‌شكیلاتیان بوه
...میلله‌تی ره‌شیدو به‌غیره‌تی كورد له هه‌مو
ده‌ورو زه‌مانیك دا هه‌ركه‌س خه‌یالی ئیستلای
نیشتمانی ئه‌وانی بوبی به‌ره‌نگاری بون و
به‌ربه‌ره‌كانیان كردوه له هیچ فیداكاریه‌ك
ده‌ستیان دانه‌نه‌واندوه...تا له‌و دواییانه‌دا
كه پاش شه‌ری به‌ینولمیله‌لی پیشوه كه
دیكتاتوری ئیران و توركیا هاتنه سه‌ر كار‌و زمان و
عادات و مه‌زهه‌ب و خصوصیاتی میللی كوردیان
به‌جارێك لاواز‌و كز‌و كه‌نه‌فت كرد...پیاوانیُكی
به‌بیر و هۆش و به‌شه‌ره‌ف كه زۆر له میژ بو
خویناوی دڵی خۆیان ده‌خوارده‌وه...زۆر زو
ته‌شخیصیان دا كه وه‌ختی كاره‌و له‌و فرصه‌ته
ده‌بی به‌هره وه‌ربگیرێ... به دڵێكی به‌هێز
پایه‌داریمان كرد‌و ئیدامه‌مان به فه‌عالییه‌تی
خۆمان دا تا ئیستقلال و ئازادی نه‌ته‌وه‌ی كوردمان
به‌ده‌ست هێنا" .
(هاشموف) ی سركونسڵی یه‌كێتی شوره‌وی له
ره‌زائییه له راپۆرتێكیدا بۆ به‌رپرسانی سیاسی
شوره‌وی ده‌ڵێت:" قازی موحه‌ممه‌د هه‌موو كاتێك
وتوێژه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
ده‌بردو باسی دواكه‌وتووی كوردانی ده‌كردو
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی، هۆی دواكه‌وتنه‌كه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و توركیاوه
چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و ئێستا له حاڵێكی نیوه
برسیدا ده‌ژین و له‌م باره‌وه سوپاسی سوپای
سووری كرد كه به هاتنی ئه‌وان بۆ ئێران،
كورده‌كان به‌ته‌واوی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی
خۆیان و له باری ئێستایان زۆر ڕِازین " .
هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌م بیره‌وه بووپێشه‌وا له
پاڵ ناوی خودا به نیشتمان و ئالاَی موقه‌دده‌سی
كوردستان سوێندی خوارد كه تا ئاخیر هه‌ناسه‌ی
ژیانی به گیان و ماڵ له رێی راگرتنی سه‌ربه‌خۆیی
و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئالاَی سێ ره‌نگی كوردستاندا
تێبكۆشێت.
گیانی سه‌ربه‌خۆیی خوازییه‌ك كه زۆر پێشتر له
دامه‌زراندنی جمهوریه‌تی دیموكراتی كوردستاندا
كه‌سانێكی وه‌ك سه‌رۆكی ستادی ئه‌رته‌شی ئێران
(سرلشكر حسن ارفع) تێبینییان كردووه‌و پێان
وابووه كه له ئاینده‌دا ته‌نگ به ده‌وڵه‌تی
ئێران هه‌ڵده‌چنێ .
له‌دۆكیومێنتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیادا كه‌له‌مێژووی 5ی فێبریوه‌ری 1946دا
له تارانه‌وه گه‌یشتۆته له‌نده‌ن هاتووه"قازی
محه‌مه‌د بانگ كراوه‌ته ته‌ورێز و پێی گوتراوه
حكومه‌تێكی ناوچه‌یی له ژێر
چاوه‌دێریدیموكراته‌كان(ی ئازه‌ربایجان) دا پێك
بهێنێت,ناوبراو ره‌فزی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه كه بڵێ
له‌گه‌ڵ رووسه‌كاندا تێگه‌یشتنی راسته‌وخۆی له
مه‌ڕ ئه‌وه هه‌بوه كه كوردستان سه‌ربه‌خۆبێت
نه‌ك ژێرده‌سته‌ی دیموكراته‌كان بێت" .
له‌وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی كه بی َ ئاگا یاخود
به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تیی ،قازی و جولاَنه‌وه‌كه‌ی
به ده‌ستنێژی شوره‌وی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م.،
ویلجیڤسكی ده‌ڵێت:" له‌باره‌ی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه، قازی موحه‌ممه‌د ده‌یه‌وێ سه‌رنجی
ئینگلیزه‌كان و هه‌روه‌ها سۆڤێتیش بۆ لای خۆی
ڕاكێشێت و به باشتری ده‌زانێت كه به‌لای هیچ
لایه‌كاندا نه‌ڕوات .
هه‌روه‌ها له دۆكیومێنتێكی روسیای شوره‌وی دا له
زمانی رۆژنامه‌ی (اگلاعات)ه وه نووسراوه:"
پێشوه‌ری‌و قازی له باكۆ بوون، پێشه‌وه‌ری و
كاربه‌ده‌ستانی ده‌ره‌وه، سووربوون له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه كوردستان ببێته به‌شێك له
ئازربایجان و سه‌ر به ئه‌وێ بێت. به‌ڵام قازی
موحه‌ممه‌د زۆر به‌توندی دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته
ڕاوه‌ستاوه‌و بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه‌و
ڕایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر كوردستان بڕیاره سه‌ر به
ته‌ورێز بێت باشتروایه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی تاران بمێنێته‌وه. حاجی بابا شێخ
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ڕێبه‌رانی كورد له
باكۆ له‌ژێر گوشارێكی زۆردابوون، ته‌نانه‌ت قازی
موحه‌ممه‌د ئاماده‌بوو كه خۆی ژار خواردوو بكات
و خۆی بكوژێ." .
دیاره هه‌ر ئه‌م بیره بوو كه پێشه‌واو سه‌رانی
حزبی دیموكراتی كوردستانی هاندا به پاشكۆیه‌تی
حكومه‌تی ئازه‌ربایجان رازی نه‌بن و سه‌ر بۆ
(باقرۆف) و (پیشه‌وه‌ری ) دانه‌نه‌وێنن و بڕیاری
دامه‌زراندنی حكومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئالاَی
كوردستان و به‌دیهێنانی ئیستقلال و ئازادی
نه‌ته‌وه‌یی كورد بده‌ن .
سێیه‌م: دیمۆكراسیبوون:
دیمۆكراسیبوون پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی فیكر و
كه‌سایه‌تی پێشه‌وا بوو, به جۆرێك نه‌ته‌وه‌یی
بوونه‌كه‌ی به ئاقارێكی موسبه‌ت و مرۆڤدۆستانه‌دا
بردبوو, به شێوه‌یه‌ك دوور بێت له به‌رزه‌فڕی و
ده‌مارگیری و شۆوینیسم, یاخود بیپارێزێت له
لاربوونه‌وه به‌ره‌و دیكتاتۆری چینێكی
كۆمه‌لاَیه‌تی و راگه‌یاندنی جه‌نگی نێوخۆ,
مه‌سه‌له‌یه‌كی وا كه جمهوریه‌تی كوردستان
ده‌كاته نمونه‌یه‌كی تاقانه‌ی ده‌سه‌لاَتێكی
دیموكراسی لیبراڵ له نێو ناوچه‌یه‌كی دواكه‌وتوو
و گیرۆده‌ی سیستمه دیكتاتۆر و شۆوێنسته‌كان,
بگره له حكومه‌ته‌كه‌ی ئازه‌ربایجانیشی
جیاده‌كاته‌وه كه سروشتێكی رادیكاڵی چه‌پی
هه‌بوو و تا ده‌هات به‌ره‌و تۆتالیتێربوون و
پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌نگاوی ده‌نا
له‌رووی هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاردانی سیاسی ،قازی
تاكڕه‌و خۆسه‌پێن نه‌بوو،راوێژی به كه‌سانی ژیر و
ده‌ورو به‌ری خۆی ده‌كرد و بێ ئه‌ندامانی
رێبه‌رایه‌تی حیزب بڕیاری نه‌ده‌دا.وه‌ك خۆی له
رۆژنامه‌ی (كوردستان)دا ده‌ڵێت:" ئه‌من به‌بێ
ته‌صویبی كومیته‌ی مه‌ركه‌زی هیچ كاریكی ناكه‌م،
چونكه دیموكرات ئه‌وه‌یه كه شه‌خص ناتوانی
مه‌صله‌حه‌تی میلله‌تی بی مشاوه‌ره بگرێته
ده‌ستی خۆی". .
جمهوریه‌تی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی
ئێران‌دا جولاَنه‌وه‌ی دیموكراتی سه‌رتاسه‌ری له
گرنگی بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی كوردستان
وریاكرده‌وه به‌جۆرێك دیموكراتخوازانی ئێران
ئومێدی گه‌وره‌یان به ئه‌زمونی كوردستان بوو .
له‌راستیدا پێشه‌وا له پێناوی وه‌دیهێنانی ئازادی
و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردا سه‌ره‌تا
رووی له ده‌وله‌تانی ئازادی وه‌ك به‌ریتانیا و
ئه‌مه‌ریكا كرد‌و هومێدێكی پێیان بوو,وه‌ك له
راپۆرتێكی كۆنسولی به‌ریتانی له ته‌ورێز كه به
مێژووی 22ی ئۆكتۆبه‌ری 1942 و له‌ژێر
ناونیشانی"یادداشتی دیدارێك له مه‌هاباد"
هاتووه: "به شێوه‌یه‌كی ته‌بیعی ,ئه‌وان له
پێشدا روویان له بریتانیای مه‌زن كرد وه‌كوو
(هێزێكی) كه زیاتر له هه‌موو لایه‌نێكی دی
وێده‌چوو و لێی ده‌وه‌شایه‌وه كه یارمه‌تییان
بكا, له 25ی سپتامبه‌ری ساڵی1941دا , ئه‌فسه‌رێكی
بریتانیایی ی یه‌كی ئامریكایی گه‌یشتنه
مه‌هاباد, قازی محه‌مه‌د گه‌لاَڵه‌یه‌كی لێڵی له
مه‌ڕ كوردستانێكی یه‌كگرتوو له گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره
به‌ریتانیاییه‌كه هێنایه گۆڕێ, داوای لێ‌كرد چۆن
ده‌توانێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی
عه‌سكه‌ری بریتانیا بكا" .
هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا هاتووه" تا دوای ئه‌و
كاته‌ی كورده‌كان روویان له بریتانیا كرد‌و
له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ساردی وه‌رگیران و چ
به‌ڵێنییه‌كیان نه‌درایه, چ جۆره لێدوانێكی
سیاسی له نێوان كورده‌كانی مه‌هابادو رووسه‌كاندا
له گۆڕێ‌دا نه‌بووه" .
دواتریش پێشه‌وا بێئه‌وه‌ی فاكته‌ری شوره‌وی له
دامه‌زراندنی جمهوریه‌تی كوردستان له بیر بكات,
ده‌می چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرس و
لێپرسراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكایی وه‌ك (دۆهه‌ری جێگری
كۆنسولی ئه‌مه‌ریكا) له ته‌ورێزو (رۆزفێڵت)ی
یاریده‌ده‌ری وابه‌سته‌ی سه‌ربازی له سه‌فاره‌تی
ئه‌مه‌ریكا له تاران , خۆشی خۆی بۆ به‌ستنی
په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان حكوه‌تی كوردستان و
ئه‌مه‌ریكا له بواری سیاسی و پیشه‌سازی و
فه‌رهه‌نگیدا راگه‌یاند و داوای ئه‌وه‌ی لێ‌كردن
له پێناوی نه‌هێشتنی دیكتاتۆری و دامه‌زراندنی
رژێمێكی دیموكراسی فیدراڵی وه‌ك ولاَته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێران‌دا تێبكۆشن ,
ستراتیژێكی وا كه له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا بۆته
دروشمی به‌شێكی به‌رچاو له هێزه
پێشكه‌وتووخوازه‌كانی ئێران و له پێناویدا
تێده‌كۆشن.
له راپۆرتێكی كۆنسولخانه‌ی به‌ریتانی له ته‌ورێز
به مێژووی 29ی‌ئاپریلی 1946 داهاتووه"قازی
سه‌باره‌ت به ئیحتیمالی یارمه‌تی پیشه‌سازی و
خوێندن به‌كوردستانی خودموختار پرسیاری له جێگری
كۆنسوولی ولاَته یه‌كگرتووه‌كان كردوه‌و ره‌فتاری
به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو,میهره‌بانانه بووه" .
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكی دیكه‌دا به مێژووی
جولای 1946 دا نوسراوه:"رۆژی 16جولای ,راوێژكاری
باڵیۆزخانه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له تاران مسته‌ر"وارد" هاوڕێ له گه‌ڵ جێگری
كونسوولی ولاَته‌كه‌ی له ته‌ورێز , سه‌ردانی
مه‌هابادیان كردووه,قازی محه‌مه‌د ,ئه‌و
چاوپێكه‌وتنه‌ی به‌هه‌ل زانیوه بۆ راكێشانی
لایه‌نگری ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌ره‌و مه‌سه‌له‌ی
كورد‌و ده‌سه‌لاَتدارییه‌تی كورد له مه‌هاباد,
هه‌وڵی زۆری داوه بۆئه‌وه‌ی شوێن دابنێته سه‌ر
میوانه‌كان و هیچ نه‌بێ عه‌تفی جێگری كونسوول
رابكێشێ" .
چواره‌م:یه‌كێتیخوازی و برایه‌تی گه‌لانی ئازاد:
له راپۆرتێكی كۆنسوولی به‌ریتانیا له ته‌ورێزدا
هاتووه"هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌كانی رزگاربوون له
زۆرداری ره‌زاشا ,پیاوانی وه‌ك قازی
محه‌مه‌دحه‌ولیان داوه كورده‌كان یه‌كگرتوو
بكه‌ن" .
له‌راستیدا بیری یه‌كێتیخوازی و برایه‌تی گه‌لانی
ئازاد شوێنێكی تایبه‌تی له فیكر‌و كه‌سایه‌تی
پێشه‌وادا هه‌بوو, هه‌ر لێره‌شه‌وه بوو كه
یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌لی كورد له سایه‌ی
رێبه‌رایه‌تی جمهوریه‌تی كوردستاندا هاته‌دی , پاش
ئه‌وه‌ی كه دووبه‌ره‌كی و خۆخۆری و ناكۆكی
نێوخۆیی كه‌لی كورد ده‌رفه‌تێكی بۆ خه‌باتی
هاوبه‌ش نه‌هێشتبۆوه, به قه‌ولی پێشه‌وا" له
پیش هه‌مو شتیك دا ئیختلاف و دووبه‌ره‌كانی
عه‌شایری كه به ده‌سیسه‌و حیله‌بازی ئیستعمارو
دیكتاتۆران...به قه‌ولی خۆیان (تفرقه بینداز و
حكومت كن) وه‌به‌ین خستبوون, وه‌لی چونكو له
مه‌ردان كار عاسی نابی... ته‌شكیلاتیش سازكراو
نه‌ڤم و ته‌رتیبیش له نێو مه‌مله‌كه‌تدا
به‌رقه‌راركرا و له موده‌تیكی كه‌مدا ئیختیلافات
و ناته‌بایش دوایی پێدرا... ده‌جا دوژمنان تا
كه‌نگی َ ده‌بێ چاوی خۆیان بقوچێنن و
تاكه‌نگێده‌بێ له‌سه‌ر نه‌فامی بڕۆن نه‌زانن كه
تا ئێستا كورد هه‌ر زیلله‌ت و به‌دبه‌ختییه‌كی
به‌سه‌ریاندا هاتبێ له‌به‌ر نارێكی و ناته‌بایی
بوه... پێم وایه دوژمنانی خاریجی ده‌وه‌ی باش
گه‌یشتون بۆیه وا جوله جول كه‌وتون و ملیان له
دوره‌وه ده‌رێناوه" .
له دۆكیومێنتێكی روسیای شوره‌وی دا هاتووه:"
قازی موحه‌ممه‌د، ڕایگه‌یاند كه به داخه‌وه تا
ئێستا زۆربه‌ی پیاوه ناوداره‌كانی كورد هه‌ست
به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ناكه‌ن و هه‌ر
خه‌ریكی گێره‌و كێشه‌ی نێوان خۆیانن له‌سه‌ر
دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و خۆسه‌پاندن، نه‌هێشتنی
ئه‌م ناكۆكییانه‌ش پێویستی به له خۆبووردنێكی
زۆره‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی
ئه‌م سه‌ركردانه ته‌سكه‌و به گشتی
نه‌خوێنده‌وارن، ئیش كردن زۆر گرانه
له‌گه‌ڵیاندا، به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا هه‌ندێ
قسه‌وباس له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆماری
دیموكراتی كوردستان هاتوه‌ته گۆڕێ.
كۆبوونه‌وه‌ی ئامۆژگارییانه بۆ ئه‌وه‌یه كه
بۆیان ڕوون بكرێته‌وه، ڕاگه‌یاندنی خودموختاریی
له ناوچه‌كه‌دا ناتوانرێت باسی لێوه بكرێت و
پێویسته ئێمه شێوه‌ی كاركردنمان بگۆڕین و
هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ((یه‌كیه‌تی هه‌موو
كوردان پته‌وتربكرێت و دۆستایه‌تی كورد‌و
ئازربایجان به‌هێز بكرێت و به‌شداری له
كاروباری ده‌زگاكانی ده‌سه‌لاتی خۆجێیی بكرێت
به تایبه‌تی له بواری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
كولتوری خۆیان، له‌وانه گه‌شه‌پێدان به
په‌روه‌رده‌و بارهێنان له‌ناو گه‌لی كورددا. .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زمانی قازی محمد هاتووه:
(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ
ئازربایجانییه‌كان خه‌باتێكی زۆرمان كردووه بۆ
ئازادی، ئێستا زه‌مینه‌و باری گونجاو هه‌یه بۆ
هاوكاری نزیك له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆمانداو
ده‌بێ كورده‌كانی ورمێ، شاپوور، خۆی، ماكۆ،
هاوكاری نزیك له‌گه‌ڵ ئازربایجانییه‌كان بكه‌ن).
پاشان قازی موحه‌ممه‌د باسی ئه‌وه‌ی كرد كه
له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا كه سه‌ردانی كردوون
به گه‌رمی پێشوازی لێكراوه‌و له
گه‌شه‌ته‌كانیدا توانیویه‌تی هه‌ندێ ناكۆكی
نێوان كورده‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ئاگری دوو
به‌ره‌كی‌و ناكۆكی كوژاندووه‌ته‌وه‌و كه‌ش و
هه‌وای دۆستانه‌ی پێكهێناوه. هه‌روه‌ها باسی
چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ (پیشه‌وه‌ری) له
ورمێ‌و خۆی كردووه، به گوته‌ی ئه‌و
پیشه‌وه‌ری پێویستی به په‌یوه‌ندی برایه‌تی
نێوان ئازربایجانی‌و كورده‌كانی بۆ خه‌ڵك
ڕوونكردووه‌ته‌وه‌و پێی گوتوه: (ئێمه ئاماده‌ین
هه‌موو چه‌شنه هاوكارییه‌ك بكه‌ین و
ئازربایجانییه‌كان ئاماده‌ن له پێناوی برا
كورده‌كانیاندا خوێنی خۆیان برێِژن). منیش له
وه‌ڵامدا پێم گوت: (ئێمه هیچ جیاوازییه‌ك نابینین
له نێوان كورد‌و ئازه‌ریداو ئێمه‌ش ئاماده‌ین له
پێناوی ئازربایجاندا هه‌موو جۆره قوربانییه‌ك
بده‌ین) .
ئه‌م بیره ره‌سه‌نه‌ی پێشه‌وا ,جگه له‌وه‌ی له‌م
قۆناغه‌دا یه‌كێتی بۆ ریزه‌كانی گه‌ل له‌و
قۆناغه‌دا هێنایه‌دی, زه‌مینه‌یه‌كی گونجاویشی بۆ
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان
هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئازه‌ر پاش دوژمنایه‌تییه‌كی
چه‌ندین سه‌ده‌ییی ره‌خساند , له‌م نێوه‌شدا
مه‌سه‌له‌ی دیمۆكراسی و ئازادی و به‌رابه‌ری
كردبووه مه‌رجی دۆستایه‌تی و پێكه‌وه ژیان
له‌گه‌ڵ تێكرَای گه‌لانی ئێران به فارسیشه‌وه
كه وه‌ك گه‌ل حیسابی له ده‌سه‌لاَته دیكتاتۆره
شۆوینیسمه‌كه‌ی تاران جیاكردبۆوه.هه‌روه‌ك
پێشه‌وا له وتارێكیدا ده‌ڵێت" له پاش ئه‌وه‌ی
كه ئه‌مه ئیستقلالی تام و ته‌ماعی خۆشمان به
ده‌ست هێنا بۆ وه‌ی به دنیایه‌ش نیشان بده‌ین كه
ئه‌م ئه‌و كارانه‌مان كردووه له‌به‌ر موخاله‌فه‌ت
له‌گه‌ڵ ده‌ستگای دیكتاتۆریه نه ئینكی كورد له
برایه‌تی فارسان حاشا بكا... ده‌نا ئه‌گه‌ر بێت‌و
ئازادی له ئێران دا به‌رقه‌رار بێ چه قاتیعێك
هه‌یه ئه‌وه‌ی له ئێران دا ده‌ژین تێكڕا ده‌ستی
برایه‌تی بده‌ن به یه‌كتر بزانن ئه‌مه‌ریكا چل و
چه‌ند جمهورین سوێس دوسییه‌كن و یه‌ك رۆح و گیان
پێكه‌وه ده‌ژین ...بۆ وه‌ی كه له سایری
نه‌ته‌وانی دیكه‌ی ئێرانیش مه‌علوم بكه‌ین كه
برایه‌تیمان له‌گه‌ڵ وانیش تێك نه‌داوه دو
نه‌فه‌ر نوماینده‌مان موعلوم كرد له‌به‌ر ده‌رك و
ئاستانه‌ی وان حازر بێ و بلًیً خۆتان ده‌گۆڕن و
ته‌شكیلاتو ده‌كه‌نه دیموكراسی چون ئه‌نگۆ ده‌ڵێن
برایه تیوه‌كه‌ین و هه‌ركات خۆتان نه‌گۆڕن و
ته‌شكیلاتو نه‌كه‌نه دیموكراسی دیسان ئیمه
چدیه‌تیه‌كمان له گه‌ڵ ئه‌نگۆ نیه و برایه‌تیمان
برایه‌تی و كیسه‌مان جودایه‌تی" .
پێنجه‌م:پێشكه‌وتوخوازی:
راسته پێشه‌وا په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی
ناوداربوو, هه‌ر له‌ساڵی 1931 ه‌وه بێبه‌رامبه‌ر
قازی شه‌رعی مه‌هاباد بوو, به‌لاَم ئه‌وه‌ی له
پیاوێكی ئاینی ئاسایی جیای ده‌كرده‌وه روناكبیری
و پێشكه‌توخوازییه‌كی كه‌م وێنه بوو, له
مێژه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ
مسیۆنی ئه‌مه‌ریكایی شێر‌و خورشیدی مه‌هاباد
هه‌بوو, به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ فامیلی (مسته‌ر
مۆلیر) , هه‌ر له وێش خۆی فێری زمانی ئینگلیزی
كرد , پێشكه‌وتوخوازی پێشه‌وا له‌وه‌ی‌دا
ده‌رده‌كه‌وێت كه بڕوایه‌كی قووڵی به گۆڕانی
ئیجابی هه‌بوو, پێی وابوو كاتی ئه‌وه هاتووه
گه‌لی كوردیش وه‌ك تێكڕای گه‌لانی جیهانئازاد بێت
و تۆزی پاشكه‌وتویی له خۆی دابماڵێ و رێگای
پێشكه‌وتن بگرێته‌به‌رو شوێنی له جیهانی
شارستانێتیدا بدۆزێته‌وه,
ویلچیفسكی. ئو. ل. له كاتی شه‌ڕی جیهانی
دووهه‌م و له كاتی كۆماری كوردستاندا له
مه‌هابادو ده‌وروبه‌ری بووه‌و له نزیكه‌وه
ئاگاداری ڕووداوه‌كان بووه، بابه‌تی زۆری
له‌سه‌ر ئه‌م قۆناخه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كورد‌و
هه‌روه‌ها كێشه‌ی كورد به‌گشتی نووسیوه به
یه‌كێك له كوردناسه‌كانی سۆڤێت ده‌ژمێردرێت
،ئه‌و ده‌ڵێت:" قازی موحه‌ممه‌د، مرڤێكی دانا‌و
دووربینه. ده‌ڵێن كه نابێ هه‌میشه به قازی
موحه‌ممه‌د باوه‌ڕ بكرێت و نابێ به‌ته‌واوی
باوه‌ڕ به قسه‌كانی بكرێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو
كه‌موكورتییه‌كیدا، به وته‌ی هاوده‌نگه‌كانم
(قازی، هه‌ره پێشكه‌وتووترین و لێهاتووترین
كه‌سه له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له
ئێران‌دا.) .
پێشه‌وا له وتارێكیدا رووی ده‌می ده‌كاته چینی
فه‌رمانڕه‌وا و حوكمه‌تی دیكتاتۆری تاران و
ده‌ڵێت"چی دیكه به تانك و تۆپ و گه‌یاره لیمان
تیك مه‌ده‌ن ئه‌مه‌ش به‌شه‌رین و حه‌قیكمان
ده‌به‌شه‌ریه‌ت دا هه‌یه چه میلله‌تیك غه‌یری
مه ده‌ئه‌ساره‌تدا ماوه ؟ چی دیكه‌مان قیل به
چاویه‌وه مه‌نین و لۆكه‌مان ده‌گوی ماخنن...
لیمان گه‌رین با ئیمه‌ش ته‌كانیكی به خۆمان
بده‌ین و دوای خویندن و صنعه‌ت كه‌وین و فه‌لاحه‌ت
و كشتوكاڵی خۆمان وه‌ك خه‌ڵكی لێبكه‌ین و
میلله‌تمانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین و كارخانه
بێنین و ئه‌و هه‌موو كانگا و مه‌عده‌نه‌مان هه‌یه
وه‌ده‌ری خه‌ین و به مه‌نفه‌عه‌تی وانه ولاتی
خۆمانی پی برازینینه‌وه" .
دیاره تێكڕا ی ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ته‌مه‌نی
كورتی حكومه‌تی كوردستان ناكرێت له ده‌ره‌وه‌ی
تایبه‌تمه‌ندێتی پێشكه‌توخوازی كه‌سایه‌تی پێشه‌وا
چاوی لێبكرێت, به‌تایبه‌تی بایه‌خدانی به بواری
فه‌رهه‌نگی و فێركردن و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ
راكێشانی ژنان و كچانی كورد بۆ كۆڕی تێكۆشان شان
به‌شانی پیاوان, واته هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی
یه‌كسانی ره‌گه‌زی كه پێشه‌وا بێ په‌روا كاری
بۆده‌كرد .
شه‌شه‌م: لێبورده‌یی:
گیانی لێبورده‌یی لای پێشه‌وا گیانێكی خۆرسك و
هه‌ڵقولاَوی سروشتی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری
بوو,له‌به‌رامبه‌ر جیابیرانی سیاسیی خۆیدا هێمن و
بوردباربوو. هه‌ر لێره‌شه‌وه تێده‌گه‌ین بۆچی له
سایه‌ی حكومه‌تی كوردستان و پێشه‌وادا شتێك نه‌بوو
به‌ناوی زیندانی سیاسی , یاخود هاولاَتی پله یه‌ك
ویله دوو.
شایه‌تحاڵێك له‌و باره‌یه‌وه رووداوێكمان بۆ
ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه
ده‌سه‌لمێنێت و ده‌ڵێت:" پاش دامه‌زراندنی
كۆمه‌ڵه(مه‌به‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی
كوردستانه/ن) زۆری نه‌خایاند كه ناكۆكی
سه‌ریهه‌ڵدا.به‌شێك له‌به‌ره‌ی به‌كاری كۆمه‌ڵه و
لایه‌نگرانیان،به‌بۆنه‌ی نوێخوازی و چه‌مكی
كۆمۆنیستی وێڕای چه‌ندكه‌سی دیكه دژ به قازی
محه‌مه‌د ،چه‌ق وێستان . له‌و نێوه‌دا قازی
محه‌ممه‌د به كرده‌وه ره‌وتێكی دیموكراتیكی
له‌به‌رچاوگرت .ئه‌و له ئاست موخالیفان یه
تابوشت (Tolerance) و بوردبار بوو...زۆر جار ئه‌و
جیابیر و موخالیفانه له كۆمه‌ڵێكی سی ،چل
كه‌سیدا له به‌رامبه‌ر مه‌حكه‌مه‌ی قازی
كۆده‌بوونه‌وه ،به شوعاردان به‌ره‌و چوارچرا
وه‌ڕێده‌كه‌وتن .خه‌ڵك ده‌یانگوت ئه‌وانه
توده‌یین...رۆژێك –ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ –
لایه‌نگرانی قازی محه‌ممه‌د و موخالیفه‌كان له
حه‌وشه‌ی شاره‌داری ...كۆبوونه‌وه .قازی
محه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له ده‌وری مێزێك
دانیشتبوو.جه‌ماوه‌رێكی 70-80 كه‌سی له
حه‌وشه‌كه‌دا بوون.چه‌ند كه‌س له موخالیفه‌كان
...زۆر توند و ناحه‌ز ده‌دوان .یه‌كیان به‌ره‌و
رووی قازی ده‌مانچه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو
.خه‌ڵكه‌كه و لایه‌نگرانی قازی زۆر په‌رۆشی ئه‌و
بوون.به‌ڵام چاویان له ده‌می بڕیبوو.سه‌ربه‌خۆ
كاریان نه‌ده‌كرد .قازی محه‌ممه‌د له پشت
مێزه‌كه ده‌نگیشی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه ،به‌ڵكو
زۆر به هێمنی ده‌دوا...ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌م قازی
محه‌ممه‌د وا خۆراگر نه‌بووبا ،هه‌ر ئه‌و شه‌وی
ده‌یان كه‌س ده‌كوژران " .
ا
دیاره لێره‌دا پێویسته باس له
كه‌مینه‌ئاینیه‌كانی ئه‌و ده‌می كوردستان بكرێت
كه چۆن له سایه‌ی حكومه‌تی كوردستاندا به‌یه‌ك
چاو له گه‌ڵ غه‌یری خۆیاندا سه‌یرده‌كران و
مامه‌ڵیان ده‌گه‌ڵ ده‌كرا,مه‌سه‌له‌یه‌كی وا كه
كرابووه ئامانج و ستراتیژیكی بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی كورد‌و له به‌ندی 22ی مه‌رامنامه‌ی
حزبی دیموكراتی كوردستاندا فۆرمه‌ڵه
كرابوووكاریگه‌ری باشیشی هه‌بوو, له‌و رووه‌وه
كۆمه‌ڵی یه‌هودی له شاری مه‌هاباد به شادی
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ناساندنی پێشه‌وا جه‌ژنیان
كرد‌و ئاهه‌نگێكی مه‌زنیان گێڕا و شیرینی و
شه‌ربه‌تیان ده‌به‌خشییه‌وه , ئاسورییه‌كان و
ئه‌رمه‌نییه‌كانی كوردستان , نه‌ك هه‌ر له
پیاده‌كردنی مه‌راسیمه ئاینییه‌كانیان و خوێندن
به زمانی دایكیان ئازادبوون, به‌ڵكو
منداڵكانیشیان شان به شانی مندالاَنی كورد له
قوتابخانه رۆژانه و شه‌وانه‌كانی سه‌رده‌می
حكومه‌تی كوردستاندا فێری زانست و په‌روه‌رده
ده‌كران و ریزیان لێده‌گیرا .
له حه‌وتوی یه‌كه‌می ئۆگۆستۆسی ساڵی 1946دا كاتێك
پێشه‌وا له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌كانی
باكووری رۆژئاوای ئازه‌ربایجانی خۆرئاوادا
سه‌ردانی شاری ورمێ ی كرد, هه‌وڵیدا چاوی به
قه‌شه‌ی كڵێسای ئاسورییه‌كان بكه‌وێت و تێی
بگه‌یه‌نێت كه كوردان لایه‌نگری مافی
ئاسورییه‌كانن ورێگه‌ناده‌ن تراژیدییه‌كانی پێشوو
دووباره بێته‌وه و قه‌شه‌ی دڵنیاكرده‌وه‌و
پێیگووت"سه‌رده‌می ترس به‌سه‌رچووه"
ئه‌م گیانی لێبورده‌یی و چاوپۆشینه هانده‌رێكی
گه‌وره‌ی به‌شێكی به‌رچاوی عه‌جه‌مه‌كانی ورمێ و
ده‌ورووبه‌ری بوو, كه له نێوان حكومه‌تی
ئازه‌ربایجان و حكومه‌تی كوردستاندا,ژیان له
سایه‌ی دووه‌میاندا هه‌ڵبژێرن, راستییه‌كی وا كه
له راپۆرتێكی كۆنسوولخانه‌ی به‌ریتانی له
ته‌ورێز به جوانی ره‌نگ ده‌داته‌وه ,كه
ده‌ڵێت:"
راپۆرتی زۆر سه‌باره‌ت به كاری به‌ڕێ و جێ و
دادپه‌روه‌رانه‌ی كوردان ده‌گاته ده‌ستمان...ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه به‌راده‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی ورمێ گرنگه
كه ته‌نانه‌ت گوتراوه بازرگانه عه‌جه‌مه‌كانی
ناوشار گوتوویانه كه حكوومه‌تی كوریان ده‌وێ,
هه‌روه‌ها خاوه‌ن موڵكی ورمێ‌ش وا خۆنیشان ده‌ده‌ن
لایه‌نگری كوردان بن"
شایه‌نی باسه گیانی لێبورده‌یی ته‌نیا له‌بواری
ئاینی و كۆمه‌لاَیه‌تیدا قه‌تیس نه‌مابوو, به‌ڵكو
له تێكڕای بواره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و قۆناغه‌و
هه‌ڵسوكه‌وتی پێشه‌وادا ده‌بینرێت.
وه‌لانانی كێشه‌ی ئاڵۆزی كورد‌و عه‌جه‌م و
وه‌دیهێنانی برایه‌تی كورد و ئازه‌ر له‌و ده‌مه‌دا
به به‌ستنی په‌یمانی 24ی نیسانی 1946,نمونه‌یه‌كی
بچوكه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه
له دكۆمێنتێكی به‌ریتانی دا باس له رووداوی
گرتنی (عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی و
هاوڕێیانی)كراوه له لایه‌ن ئێرانییه‌كان و
كاردانه‌وه‌ی توندی كورده‌كانی مه‌هاباد و
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك) و هه‌ڵوێستی هێمنی
پێشه‌وای نیشانداوه و هاتووه:" " كاتێ وه‌فده
سێ كه‌سییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه (پێنجی مانگی
ئۆگۆستدا" گیران... كۆمه‌ڵه له مه‌هاباد ده‌ست
به‌جێ فه‌رمانداری پیرو ژماره‌یه‌كی زۆر له
ئێرانیانی دیكه‌یان گرت و داوایان له قازی
محه‌ممه‌د كرد ئیجازه‌ی كوشتن‌یان بدات.
قازی محه‌ممه‌د، به‌رگری كاره‌كه‌ی لێ كردن و
كاتێ هه‌واڵ گه‌یشت كه سێ كه‌سیان لێ ئازاد
كراونن ئه‌وانیش بارمته‌كانی خۆیان به‌ره‌ڵلاَ
كرد."
گیانی لێبورده‌یی پێشه‌وا به چه‌شنێك بوو له
رۆژنامه‌كانی ئه‌و ده‌می تاران‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر
ده‌كرا, له یه‌كێك له‌ورۆژنامانه‌دا سه‌باره‌ت
به مامه‌ڵه‌كردنی كورد له گه‌ڵ ئه‌و دیلانه‌ی
كه له شكسته‌كه‌ی له‌شكری شاهه‌نشاهیدا له
شه‌ڕی (قاراوا) دا گیرابوون هاتووه" رۆژی 29ی
ئاپریلی 1946 كامیۆنێك چه‌ند سه‌ربازی دیلیان
هێنایه مه‌هاباد, خیرا فه‌رمانی شوشتنیان دراو
ئه‌وانه‌ی برینداربون ده‌ستبه‌جێ برینه‌كانیان
تیماركران و له خه‌سته‌خانه حه‌ساندیاننه‌وه,
جلك و به‌رگه‌كانیان شۆردراو هه‌ر دیله‌و ده‌ستێك
به‌رگی نوێیان پێشكه‌شكردن, بۆ سبه‌ی برانه لای
قازی محمد, ئه‌ویش به روویه‌كی خۆشه‌وه
دڵنه‌وایی كردن و وه‌ك باوك ره‌فتاری له‌گه‌ڵكردن,
قازی دڵنییای كردنه‌وه كه به چاكبونه‌وه‌ی
هه‌ڤاڵه برینداره‌كانیان تێكڕا به ئۆتۆمۆبێل له
ئازه‌ربایجانه‌وه ره‌وانی تاران ده‌كرێنه‌وه,
دیله‌كانی سوپا خواردنی پێویستیان له‌به‌رده‌سته
و رێگای هاتووچۆو خۆشتن و هیچ شتێكیان لێ ناگیرێ,
سه‌رباری ئه‌وه‌ش رۆژانه 10 ریالیشیان پێده‌درێ"
حه‌وته‌م: بوێری:
له‌راستیدا بوێری مانای نه‌ترسان ناگه‌یه‌نێت .
به‌ڵكو بریتییه‌له زاڵبوون به‌سه‌ر ترس‌دا ,
ئه‌وه‌ش سیفه‌تێكی چه‌سپاوی پێشه‌وا بووكه له
ته‌واوی ئاكارو بڕیاره‌كانیدا خۆی ده‌نوێنێت,بوێری
جگه له تایبه‌تمه‌ندێتی خۆرسكی ,له پته‌وی
بڕوای پێشه‌واوه هه‌ڵده‌قولاَ به كێشه‌ی ره‌وای
گه‌لی كورد و خواستی ئازادیخوازی.
هه‌ر لێره‌وه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێبازی
پاراستنی ئازادی وه‌ده‌ستكه‌وتوو له ساڵه‌كانی
جه‌نگی دووه‌می جیهانی و بڕیاردان له سه‌ر
دامه‌زراندنی جمهوریه‌تی كوردستان و هه‌ڵكردنی
ئالاَ و پێشه‌وایه‌تی ئاڵوگۆڕه‌كان له‌و
ساته‌وه‌خته ناسكه مێژووییه‌دا بوێرییه‌كی
گه‌وره ده‌سه‌لمێنێت.
جگه له‌وه‌ی كاتێكیش هه‌ل ومه‌رجه‌كه به دژی
ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كوردا شكایه‌وه و
ئه‌گه‌ری هاتنه‌وه‌ی له‌شكری حكومه‌تی
ره‌گه‌زپه‌رستی تاران ره‌خسا , پێشه‌وا بێئه‌وه‌ی
ترسی مه‌رگ له وه‌فاداری به سوێند و په‌یمان
په‌شیمانی بكاته‌وه, هه‌ڵوێستێكی وه‌رگرت كه
ئازادیخوازانی ئیُرانی سه‌رسامكرد.
له‌و رووه‌وه (علی اصغر احسانی) له
بیره‌وه‌رییه‌كانیدا مه‌زنی بوێری پێشه‌وای
سه‌لماندووه و نوسیویه" ئه‌و مرۆڤه مه‌زن و
ئازایه كه ده‌بوایه ئه‌مسالی پیشه‌وه‌رییه‌كان
و غولام یه‌حیاییه‌كان وانه‌ی قاره‌مانێتی و
بوزورگه‌واری و مه‌ردایه‌تییان له قوتابخانه‌ی
ئه‌ودا خوێندبایه... ئه‌وانه گه‌ر تۆزقاڵێك
مه‌ردایه‌تی و بوێری قازی محه‌مه‌دیان هه‌بایه,
به ته‌نیا ئیشاره‌تێك ده‌ستیان له به‌رگری
به‌رنه‌ده‌دا و وه‌ك قازی سه‌نگه‌ری مه‌ردانه‌ی
خۆیان چۆڵ نه‌ده‌كرد" .
شایه‌نی باسه ,بوێری پێشه‌وا به جۆرێك بوو له
به‌رامبه‌ر مه‌رگدا چۆكی نه‌له‌رزاند و هه‌ڵوێستی
جوامێرانه‌ی له موحاكه‌مه‌كردنی مه‌حكه‌مه‌ی
شاهه‌نشاهیدا سه‌ری زۆر له ئاماده‌بووانی سوڕاند,
پێشه‌وا له‌و مه‌حكه‌مه‌یه‌دا به زمانێكی پاراو
سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی حكومه‌ته‌كانی تارانی
له قاوداو ئاشكرای كرد كه خه‌باتی گه‌لی كورد
له پێناوی ئازایدایه‌و به له‌ناوبردنی
سه‌ركرده‌كانی نه‌ك هه‌ر له‌ناوناچێت به‌ڵكو
كڵپه‌ش ده‌سێنێت و تا سه‌ركه‌وتن پشوو نادات
ملخص البحپ
تعد شخصیه القائد قاچی محمد(1900-1947) رئیس
جمهوریه كوردستان من الشخصیات البارزه جدا فی
تأریخ الكورد المعاصر,حیپ انه فچلاعن تمتعه بمزایا
وخصال اجتماعیه حمیده ,فانه كان یمتلك صفات
وقناعات فكریه ممیزه جعلت منه شخصیه كاریزمیه
قویه قادره علی تعبئه الجماهیر الشعبیه
الكوردیه‌وقائدا لنچاله القومی التحرری بعد الحرب
العالمیه الپانیه, اژ استغل القائد قاچی الڤروف
الداخلیه و الدولیه لمابعدالحرب واعلن جمهوریه
كوردستان فی مهاباد عام1946 , تلك الجمهوریه التی
قدمت للشعب الكوردی الكپیرفی فتره قصیره استمرت
نحو عام تقریبا, اژ تكالبت علیها القوی المعادیه
للكورد والمچاده للدیمقراگیه من الداخل والخارج
و اسقگوها واعدموا قادتها بمن فیهم رئیس جمهوریتها
القائد قاچی محمد الژی اصبح رمزا للتچحیه والنچال
فی التأریخ الكوردی, هژه الدراسه تتناول اهم تلكم
المزایا الشخصیه و القناعات السیاسیه لقاچی محمد
مما اهله لقیاده مسیره الحركه الكوردیه
التحرریه و رئیسا لتجربه كبیره وغنیه فی
التأریخ الكوردی المعاصر.
Abstract
The leader Qazi Muhammad(1900-1947) ,president
of Kurdistan republic is one of the most
prominent character in the Kurdish modern
history, and he is in addition to many social
commendable quality has some characteristic and
distinguish thought that made him a strong
charismatic personality capable him to embody
the Kurdish mass people and a leader to the
Kurdish liberation movement after the 2ed world
war. Qazi take benefit from the a internal
situations and international conflict the war
and declared the Kurdistan republic in Mahabad
in 1946 , this short-term republic presented
many things to the Kurdish people ,thus angered
the Kurdish enemies who supported each other to
destroy the Kurdish republic and executed its
leader, in a head of them Qazi Muhammad ,that
made Qazi a Kurdish symbol of sacrifice in the
history . .
|