Shaqam.Net - Content 


گه رانه وه بۆ یه كه م په ر

په‌ری یه‌كه‌م

په‌یوه‌ندی

ریكلام

پرۆژه‌ وێنه‌ى شه‌قام




لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت



ڕاپرسی
گۆڤارى شه‌قام چۆن ده‌بینیت؟

باش
خراپ
مام ناوه‌ند



ئه‌نجام
ده‌نگه‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 539
پێشنیاره‌کان : 4



ئەرشیف

ژمارە170

ژمارە169

ژمارە168

ژمارە167

 

ژمارە166

 

ئه‌رشیفی گشتی



نیلۆفه‌ر ئاكبال بۆ (شه‌قام):دوو ئه‌لبومى توركیم هه‌بوو نه‌ناسرام،به‌ڵام به‌ سێ گۆرانى كوردى به‌ناوبانگ بووم




نیلۆفه‌ر ئاكبال بۆ (شه‌قام):
دوو ئه‌لبومى توركیم هه‌بوو نه‌ناسرام،
 به‌ڵام به‌ سێ گۆرانى كوردى به‌ناوبانگ بووم


 


شه‌قام. دیدارى تایبه‌ت:



"ئه‌ز ونم، ئه‌ز بریندارم، كێمه‌ ئه‌ز"، كچه‌ گۆرانیبێژى باكوورى كوردستان به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ به‌و رسته‌یه‌ ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و كه‌ سه‌ره‌تاكان به‌ گۆرانى توركى ده‌ستیپێكرده‌وه‌‌و دوو سیدى به‌ زمانى توركى ده‌ركردووه‌ ده‌ڵێت من كورد بووم، به‌ڵام چوومه‌ ئه‌سته‌نبۆڵ موزیكى توركیم خوێند "ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌قڵه‌ى ئێستام هه‌بووایه‌ نه‌ده‌چووم موزیكى توركى بخوێنم، چونكه‌ رۆحى كورد بوونم نه‌مابوو، به‌ڵام پاشان فێربووم له‌سیاسه‌ت، بۆیه‌ رۆح‌و دڵى من بووه‌ كوردى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاش ئه‌وه‌ى چوومه‌ ئه‌وروپا ئۆپێرام خوێند، ده‌توانم بڵێم موزیكى من ستایلى (پۆپ جاز)ه‌ بۆیه‌ ناتوانم سترانى گه‌لێرى‌و مقام بڵێم.
نیلۆفه‌ر ئاكبال، خه‌ڵكى ده‌رسیمه‌، له‌شارۆچكه‌ى فارتۆى سه‌ر به‌ شارى موش له‌دایكبووه‌‌و قۆناخى ئاماده‌یى هه‌ر له‌فارتۆ خوێند دواتر چووه‌ته‌ ئه‌سته‌نبۆڵ، بۆ ئه‌وه‌ى بچێته‌ قوتابخانه‌ى موزیك‌و نۆته‌ فێر بێت، نزیكه‌ى چوار ساڵ خه‌ریكى خوێندنى موزیك بووه‌، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (شه‌قام) گوتى "له‌سه‌ره‌تادا من له‌ژێر كاریگه‌رى موزیكى توركى بووم، به‌ڵام ئێستا نه‌خێر".
له‌سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌یدا له‌ده‌ستپێكى پارساڵ كه‌ناڵى TRT6 په‌خشى خۆى به‌ زمانى كوردى ده‌ستپێكرد، ئه‌و كاتیش له‌لایه‌ن زۆر سیاسه‌تمه‌دار‌و هونه‌رمه‌ندى كورده‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ وه‌ك پیلانگێڕیه‌كى ده‌وڵه‌تى تورك لێكدرایه‌وه‌، ئاكبال له‌گه‌ڵ رۆژین له‌كردنه‌وه‌ى تیڤیه‌كه‌دا كۆنسێرتێكتان كرد‌و به‌ كوردى گۆرانیان گوت، داوا له‌زۆر هونه‌رمه‌ندى كورد وه‌كو شڤان په‌روه‌ر، جوان حاجۆ كرا كه‌ پڕۆگرام پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه‌، رۆژین وه‌ك یه‌كێك له‌گۆرانیبێژه‌كانى باكوور ماوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرد‌و دواتر ئه‌ویش له‌ تڤیه‌كه‌ نه‌ما، نیلۆفه‌ر باس له‌ساتى كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كات‌و پێیوایه‌ كاته‌كه‌ى باش نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وكات هه‌ڵبژاردن بوو، به‌ڵام به‌ هه‌نگاوێكى پۆزه‌تیڤى لێكدایه‌وه‌، ئه‌و كه‌ ئێستاش به‌رنامه‌یه‌كى موزیك شۆ پێشكه‌ش ده‌كات به‌ناوى (بووكه‌ بارانێ)، ده‌ڵێت من له‌ئه‌سه‌نبۆڵ ده‌ژیم‌و وڵاتى دووه‌مى من توركیایه‌، ژیانم له‌وێیه‌، زمانیان ده‌زانم، دۆست‌و براده‌ره‌كانم له‌وێن، "نه‌ك تورك دوژمنى ئێمه‌ بێت"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ناو سیاسه‌تداین ده‌مانه‌وێت شه‌ڕ كۆتایى پێ بێت، شه‌ڕى گه‌وره‌ى ئێمه‌ له‌سه‌ر زمان‌و هونه‌ر‌و چاندى گه‌له‌كه‌مانه‌، TRT6 له‌مێشكى مندا نه‌بوو، كه‌ هاتمه‌ كوردستانى ئازاد من بینیم ئه‌و شه‌ڕه‌ چ زیانێكى پێگه‌یاندووه‌ به‌ خاك‌و خه‌ڵكى كوردستان "با كوشتن ته‌واو بێت"، نیلۆڤه‌ر به‌ راشكاوى ده‌ڵێت "ناسنامه‌ى من كورده‌، كورد بوون ئیش نییه‌، به‌ڵكو ئیشى من موزیكى كوردییه‌"، له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى سیاسه‌تمه‌دارانى كورد ده‌ڵێت "فشارى سیاسه‌تمه‌دارى كورد ئێستاش به‌رده‌وامه‌، رێگه‌ ناده‌ن TRT6 پێشبكه‌وێت، ئه‌وه‌ش شتێكى خراپه‌".
له‌پێوه‌ندى نێوان هونه‌ر‌و سیاسه‌ت ده‌ڵێت هه‌ر شتێك به‌ كاتى خۆى، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بێت منیش له‌میتینگه‌كان به‌شدارى ده‌كه‌م‌و سترانى شۆڕشگێڕى ده‌ڵێم، "به‌ڵام ئه‌وه‌ هونه‌ر نییه‌، هانى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌په‌رستى بده‌یت خه‌ڵكه‌ بینیته‌ سه‌ر شه‌قام، ئه‌و هه‌ندێ جار پێویسته‌ نه‌ك به‌رده‌وام"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "چاندو‌و هونه‌رى كوردیش زیاتر بۆته‌ سیاسى ئه‌وه‌ش زۆر خراپه‌، پێویسته‌ زمانى چاندو هونه‌ر‌و سیاسه‌ت جیا بكرێنه‌وه‌".
نیلۆفه‌ر كه‌ بیستوچوار ساڵه‌ له‌توركیا ده‌ژیت، هونه‌رى گۆرانى خۆى به‌ توركى ده‌ستپێكردوه‌، پاشان توركۆت ئۆزال، یاسایه‌كى ده‌ركرد كه‌ كورد ده‌توانن ستران به‌كوردى بڵێن، كه‌ ئه‌و یه‌كه‌م سترانى كوردى خۆى له‌نه‌ورۆزى ساڵى هه‌شتاوهه‌شت بوو، له‌ئه‌لبومێك به‌ناوى نه‌ورۆز، ده‌ڵێت "به‌ سێ هه‌فته‌ هه‌شتا هه‌زار ملیۆنى لێ فرۆشرا، دواتر من تێگه‌یشتم ده‌بێ به‌زمانى دایكى خۆم گۆرانى بڵێم، چونكه‌ من دوو ئه‌لبومى توركیم هه‌بوو نه‌ناسرام، به‌ڵام به‌ سێ گۆرانى كوردى زۆر به‌ناوبانگ بووم"، پاشان نه‌وروز دوو ده‌رده‌كات، له‌ساڵى نه‌وه‌دوپێنجه‌وه‌ ئه‌لبومى (میرۆ) هه‌ر باشتر له‌ناو موزیكى كوردى میرۆ شوێنێكى تایبه‌تى هه‌یه‌.










© هه‌موو مافه‌كان پارێزراون بۆ Shaqam.Net (هه‌موو مافه‌کان تایبه‌ته‌ به‌م سایته‌.)
کۆپی کردنی بابه‌ته‌کان به‌ هێنانی ناوی سایت و دانانی به‌سته‌ری سه‌رچاوه‌ رێگه‌ پێدراوه‌‌.

نوسراوه‌ له‌ به‌رواری : 3 ڕێبه‌ندان ، 2709 (131 خوێندراوه‌ته‌وه)

[ گه‌رانه‌وه ]

Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 0.04 چركه‌