| توركیا و ئێران...رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سێیه‌م |
|
جیاوازن ده‌رباره‌ى ئیسرائیل وئه‌رمینیاو ئازه‌ربایجان و عێراق.. هاوسه‌نگى ترسێك و به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كانیش كۆیان ده‌كاته‌وه.. به‌ڵام په‌یوه‌ندى ئێستایان له‌سه‌ر (دوڕیانى سوریا)یه ئه‌نقه‌ره‌و تاران له‌سه‌ر دوڕیانى چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌وه‌ستن له په‌یوه‌ندییه دوانه‌ییه‌كانى نێوانیان له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1639 دواى چه‌ندین سه‌ده له كوشتار‌و كاولكارى نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه چه‌ندین په‌یماننامه له نێوانیان ئیمزاكرا بۆ جێگیركردنى سنورى نێوانیان و دان پیانانى هه‌ریه‌كه‌یان به ئه‌وى تر.. ئێران بۆ شیعه‌و ده‌وڵه‌تى عوسمانیش بۆ سوننه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یماننامه‌ى زه‌هاب له هه‌مان ساڵ 1639 ئیمزاكرا، تا به‌ڵكو ململانێى نێوانیان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات (له‌ڕووى بیروباوه‌ڕه‌وه) كۆتایى پێبێت. له ناوچه‌كه‌ى نێوان ده‌وڵه‌تى ئێرانى شیعه‌و ده‌وڵه‌تى عوسمانى سوننه‌و دواتریش سامانه‌كانیان دابه‌شكراو كۆمارى ئیسلامى ئێران و كۆمارى عه‌لمانى توركی به ته‌واوى كه‌وتنه سه‌رپێ. هێدى هێدى هه‌ردوولا ده‌ستیان به وتووێژ‌و په‌یوه‌ندى دۆستانه كرد، به‌م شێوه‌یه ئێستا ترسێك كۆیان ده‌كاته‌وه كه هاوسه‌نگى ئه‌وه‌ى دروست كردووه هه‌ردوولا ببنه دوو ده‌وڵه‌ت كه شه‌ڕ نه‌كه‌ن به‌ڵام رێككه‌وتنیش نه‌كه‌ن، هه‌رچى (خۆده‌رخستن و باڵده‌ركردن)ه‌كه‌یه ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له (گۆڕه‌پانى سێیه‌م)دا ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون كه رووبه‌ڕووى یه‌كتر نه‌بنه‌وه، به‌ڵام جیاوازن سه‌باره‌ت به چه‌ندین فایلى په‌یوه‌ست به ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ر له كۆماره‌كانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست تاده‌گاته جیهانى عه‌ره‌بى، له‌وكاته‌ى قه‌یرانى سورى ناونیشانێكى جیاكه‌ره‌وه ده‌دات به په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت كه له‌یه‌ككاتدا رێكده‌كه‌ون و خه‌ریكى ململانێن. به‌ڵام له‌وه ده‌چێ ئاماژه‌كانى به‌م دواییه ئه‌وه نیشان بده‌ن كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به هه‌رجۆرێك بێت بڕیارێك بده‌ن، ئاشكرایه ئێران هه‌رگیز بێده‌نگ نابێ له‌سه‌ر (له‌ده‌ستدانى سوریا) به‌و پێیه‌ى كه سوریا بۆ ئه‌و به‌ردى بناغه‌ى سیاسه‌ته‌كانیه‌تى له ناوچه‌كه، له كاتێكدا توركیا وایده‌بینێ كه گۆڕه‌پانه‌كه ئێستا ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ جیهانى عه‌ره‌بى دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌ره‌و رۆژئاوا هه‌نگاو ده‌نێت. له‌به‌ر ئه‌وه توركیا پارێزگارى ده‌كات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها هاوكارى ده‌كات له ئاره‌زووى ئاشتییانه‌ى بۆ دروستكردنى وزه‌ى ناوه‌كى، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا له‌وه‌ناچێت ڕ‌ازى بێ به (درێژبوونه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى) ئێران له عێراق و سوریا. هه‌رچى ئێرانه ئه‌وا به ئارامى سه‌یرى توركیا ناكات كه ده‌بینێ ئه‌نقه‌ره ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه بۆ زیادكردنى ئه‌و رادارانه‌ى كه چاودێرى موشه‌كى ئه‌تڵه‌سى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك نیگه‌رانى خۆى نیشانده‌دات سه‌باره‌ت به ڕۆڵى توركیا له سوریا. هه‌ر بۆ نموونه رۆژنامه‌ى (كیهان)ى رۆژانه كه بیروبۆچوونه‌كانى ڕابه‌رى ئێرانى ئایه‌تولڵا عه‌لى خامه‌نیئى ده‌خاته‌ڕوو نووسیویه‌تى "هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ین پلانه‌كان له دژى سوریا سه‌ربگرن، هه‌ر كه‌سێكیش سوریا بكاته ئامانج، واتاى ئه‌وه‌یه كۆمارى ئیسلامى ئێرانى كردۆته ئامانج" رۆژنامه‌كه مه‌ترسى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه "پێویسته له‌سه‌ر توركیا هۆشیارى باشى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا كۆمارى ئێران هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلانه‌كانى دژ به حكومه‌تى سوریا" ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڕه‌شه شاراوه بوو كه بازنه‌كانى رۆژاوا به هه‌وڵێكیان زانى بۆ ئاكتیژكردنى ژاڵاكى ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ى كه ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ توركیا واته پارتى كرێكارانى كوردستان ناسراو به (پ.ك.ك). مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان و نووسه‌رى توركى بورهان كوێر ئۆغلو وایده‌بینێ كه‌وا "گرفته ئێرانییه – توركیه‌كان زۆرن به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى نێوانیان گه‌وره‌ن" ئۆغلو بۆ رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسگ" ده‌ڵێ "نزیكبوونه‌وه‌ى توركیا‌و ئێران به‌هۆى دراوسێیه‌تى و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى نه‌وت و غازه" به‌ڵام نووسه‌رى توركى وایده‌بینێ كه "پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى زۆر له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌یه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه له ژێر رۆشنایى په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى دۆسییه‌ى وزه‌ى ناوه‌كى ئێرانى"، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌م دۆخه ده‌كات بریتییه له‌ڕۆڵى ئێران له سوریا و عێراق له كاتێكدا جیاوازى زۆر له‌نێوان هه‌ردوولا تادێ گه‌وره‌تر ده‌بێ. نووسه‌ر ده‌ڵێ "له‌كاتى ئێستادا ئێران پاشگه‌زنابێته‌وه له دۆسیه‌ى سوریا‌و عێراق، هاوكات توركیا تووندتر ده‌بێ". هه‌روه‌ها وایده‌بینێ له داهاتوویه‌كى نزیك كێشه‌ى هه‌ره گه‌وره‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات سوریا ده‌بێت. مامۆستاى زانكۆى لوبنانى محه‌مه‌د نوره‌دین – شاره‌زا له په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا – ئێران وایده‌بینێ هۆكارى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى دوانه‌ى ڕاسته‌وخۆى نێوان هه‌ردوو وڵات نییه چونكه ئه‌وان جیاوازییان هه‌یه له‌سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌رمینیاو عێراق و سوریا.. تاراده‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌موو شتێك جیاوازن، به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌م جیاوازییه له گۆڕه‌پانێكى تر ره‌نگبداته‌وه، وه‌ك ئاسیاى ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز كه ئازه‌ریایجان و جۆرجیا وه‌ك هاوپه‌یمان ده‌بینرێن له‌گه‌ڵ توركیا له كاتێكدا ئێران هاوپه‌یمانه ئه‌رمینیاو روسیا. به‌ڵام ناودارترین گۆڕه‌پانى ململانێ بریتییه له "گۆڕه‌پانى سێیه‌م" واته هه‌رێمى عه‌ره‌بى، وه‌كو عێراق و سوریا‌و لوبنان، كه تیایدا ده‌سه‌ڵاتێكى ئێرانى به‌هێز ده‌بینرێ له به‌رانبه‌ریشى بزووتنه‌وه‌یه‌كى توركى ده‌بینرێ كه تواناى هه‌یه ده‌سه‌ڵات بسه‌پێنێت، چونكه له قه‌وقاز جۆرێك له هاوسه‌نگى هه‌یه. به‌ڵام له ناوچه‌ى عه‌ره‌بى ئه‌م جیاوازییه ده‌رده‌كه‌وێت چونكه لایه‌نگرانى ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته له‌ناوخۆدا بوونیان هه‌یه و عه‌ره‌بیش له ده‌ره‌وه‌ى یارییه‌كه‌ن به‌هۆى ناكۆكییه‌كانیان. كه‌لێنى عه‌ره‌بیش وا له توركیا‌و ئێران ده‌كا دژى یه‌ك بێنه ناو گۆڕه‌پانه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌شه كه ئێستا ڕووده‌دات، ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌م دوو وڵاته ده‌كات ئه‌وه‌یه كه له‌دواوه‌ى هه‌ردوولا ته‌وه‌رێك هه‌یه‌و هه‌ردووكیان پابه‌ندن به پڕۆژه‌یه‌كى ئایدیۆلۆژى. ڕه‌هه‌ندى مێژوویى باس له په‌یوه‌ندى نێوان عوسمانییه‌كان و ده‌وڵه‌تى سه‌فه‌وى ده‌كات كاتێك شا عه‌باس ویستى رق و كینه‌و داخ له‌دڵى خۆى به‌رانبه‌ر عوسمانییه‌كان ده‌ربكات و وایكرد ململانێى نێوانیان ڕه‌هه‌ندێكى ئایدیۆلۆژى وه‌ریگرێت. بۆیه له ساڵى 1514 سوڵتان سه‌لیمى یه‌كه‌مى عوسمانى توانى پێگه‌ى ستراتیژى خۆى به‌هێزبكات له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى سه‌فه‌وى و دواتر جه‌نگى (چاڵدیران)ى به ناوبانگى هه‌ڵگیرساند كه به‌هۆیه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر وڵاتى ئه‌نادۆڵ داگرت و ده‌رگاكانى هه‌رێمه عه‌ره‌بییه‌كان به‌ڕووى عوسمانییه‌كان كرانه‌وه. ئه‌م جه‌نگه بووه جه‌نگێكى ناوبڕو كۆتایى به ململانێ خوێناوییه‌كانى نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت هێنا، دوا به‌دواى ئه‌مه‌ش په‌یماننامه‌ى زه‌هاب سنورێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى دانا بۆ جه‌نگه راسته‌وخۆكانى نێوانیان. له دواى ڕووخانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و گه‌یشتنى عه‌لمانییه‌كان به ده‌سه‌ڵات له توركیا به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌تاتورك، په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا گۆڕا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى گه‌رموگوڕ دواى ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنێك ئه‌نجام درابه نوێنه‌رایه‌تى ئه‌تاتورك و كاربه‌ده‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ ره‌زا شاى ئێران له كۆتایى بیسته‌كان و سه‌ره‌تاى سییه‌كان. له 22ى نیسانى 1926 هه‌ردوو وڵات له تاران (ڕێككه‌وتنى هاوڕێیه‌تى)یان ئیمزا كرد كه بناغه‌كه‌ى له‌سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوكارى یه‌كتر وه‌ستابوو. ڕێككه‌وتنه‌كه باسى توانستى هاوبه‌شى نێوانیانیشى كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه پرۆسه‌ى سه‌ربازى هاوبه‌ش دابنێن دژى (ئه‌و گروپانه‌ى له زه‌وى هه‌ردوو ولات هه‌وڵى تێكدانى ئاسایش و گۆڕینى سیسته‌مى ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن) له‌وه‌ش دا ئاماژه به كورد كرابوو وه‌ك كه‌مایه‌تییه‌ك له هه‌ردوو وڵات. له 23ى كانونى دووه‌مى 1932 هه‌ردوو وڵات رَێككه‌وتنێكیان له تاران ئه‌نجامدا بۆ دیاریكردنى سنورى نێوانیان به ته‌واوى. له 16ى حوزه‌یرانى 1934شاى ئێران بۆ ماوه‌ى دووهه‌فته له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى سه‌ربازى گه‌وره چوو بۆ سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك هه‌رێمى توركی، كه به وته‌ى خۆى نموونه‌یه‌كى باشى ستراتیژیه‌تى ئه‌م وڵاته‌ى به‌رچاو كرد. توركیا‌و ئێران زیاتر له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه له كاتى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى (مه‌ترسى سۆڤیه‌تى) و بوون به له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م (درێژه‌پێدانى سۆفیه‌تى) له ناوچه‌كه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانى خۆیان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دانا‌و هێزه سه‌ربازییه‌كانیان به‌راده‌یه‌كى زۆر (به مه‌رج) بوون به مه‌ترسى بۆ وڵاته دراوسێكانیان، به‌یه‌كه‌وه دانیان نا به ئیسرائیل و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵى به‌هێز كرد. له ساڵى 1955 به‌یه‌كه‌وه نه‌خشه‌یان دانا بۆ دامه‌زراندنى رێكخراوى په‌یماننامه‌ى ناوه‌ندى یاخود (په‌یماننامه‌ى به‌غدا). دواى هه‌ره‌سهێنانى په‌یماننامه‌ى به‌غداش، له ساڵى 1964 ئه‌نجومه‌نى هاوكارى هه‌رێمى بۆ گه‌شه‌كردن دامه‌زرا به ئامانجى دانانى چه‌ندین پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش له نێوان توركیا و ئێران و پاكستان. له كۆتایى حه‌فتاكان هه‌ردوو وڵات تووشى (شۆڕش) له لایه‌ك و (كۆده‌تا) له‌لایه‌كى تر بوونه‌وه، ئه‌وه‌بوو شۆڕشى ئیسلامى له تاران ساڵى 1979 سه‌ركه‌وت و رژێمى نوێى ئێران رووبه‌ڕووى ئه‌و په‌یماننامه‌یه بووه‌وه كه واشنتۆن به‌ڕێوه‌ى ده‌برد. دواى ئه‌ویش كوده‌تاى سه‌ربازى له توركیا ساڵى 1980 ده‌ستى پێكرد به رابه‌رایه‌تى كه‌نعان ئیرین كه دواتر بوو به سه‌رۆك كۆمارى توركیا بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغى لاوازى، به‌ڵام زۆرى نه‌خایاند په‌یوه‌ندییه‌كان جۆرێك بوژانه‌وه‌یان به‌خۆوه بینى به‌هۆى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى عێراق و ئێران و ناچاربوونى ئێران بۆ به‌كارهێنانى توركیا وه‌ك سییه‌كان بۆ هه‌ناسه‌دان له ڕِووى ئابوورییه‌وه، به‌مجۆره له رێگه‌ى سنوره‌كانی بۆ توركیا كه‌ره‌سته‌ى نارده‌نى و هاورده‌ى ساغكرده‌وه، كه له باكورى ڕۆژئاواى ئێران به درێژایى 299 كیلۆ مه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه به‌ره‌و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى توركیا. به‌ڵام له دواى رووخانى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌ته ئاسیاییه سه‌ربه‌خۆكان له ناوچه‌ى ئاسیاى ناوه‌ڕاست و ده‌ریاى قه‌زوین، ململانێیه‌كى هه‌رێمایه‌تى نوێ ده‌ركه‌وت له نێوان ئێران و توركیا له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و شوێنه. ئه‌م هه‌رێمانه‌ش درێژیوونه‌ته‌وه له كازاخستان له ڕۆژهه‌ڵات و ئازه‌ربایجان له رۆژئاوا كه درێژبوونه‌وه‌یه‌كى جوگرافى و رۆشنبیرى دروست ده‌كه‌ن بۆ هه‌ردوو وڵات، جگه له‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به سامانى نه‌وت و غاز، هه‌ر بۆیه توركیا په‌له‌ى كرد له ئیمزاكردنى چه‌ندین رێككه‌وتنى ئابوورى و رۆشنبیرى، ڕاشیگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا توركیا پشت به شێوازى ئه‌لفوبێى لاتینى وه‌ك پیتى ئه‌لفوبێى ره‌سمى ده‌وڵه‌تانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێت، كه له جیاتى ئه‌لف وبێى رووسى سلافى له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆتایى له ئه‌لفو بێى فارسى عه‌ره‌بى كه ئێران ململانێى له‌سه‌ر ده‌كرد له‌گه‌ڵ توركیا. له به‌رانبه‌ردا ئێران به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان ده‌به‌سترێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمانه كه كاتى خۆی هه‌ندێكیان به‌شێك بوون له ئیمپراتۆریه‌تى فارسى كه به‌هۆى جه‌نگه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕوسیا له ده‌ستى دابوون وه‌ك بارودۆخى كۆمارى جۆرجیاى ئێستا و چه‌ندین ناوچه‌ى گه‌وره له ئازه‌ربایجان. سه‌باره‌ت به په‌یماننامه‌ى (گلستان) یش ساڵى 1828 ئه‌وه بوو هه‌موو زه‌وییه‌كانى باكورى زێى ئاراسى لێسه‌نرایه‌وه كه گرنگترینیان یه‌ریڤانى پایه‌ختى ئه‌رمینیا بوو. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه سه‌یر نه‌بوو كه ململانێَى نێوان ئه‌رمینیاو ئازه‌ربایجان بته‌قێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وى، ئه‌وه بوو ئێران شان به‌شانى ئه‌رمینیاى مه‌سیحى له‌شه‌ڕدا دژى ئازه‌ربایجانى موسڵمانى هاوكاریكراو له‌لایه‌ن توركیاوه وه‌ستا. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه داگیركردنى عێراق بووه هۆى زیادكردنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران له ناوچه‌كه به سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات له عێراق له‌رێگه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانى. به‌م جۆره ئێران توانى قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى بكاته‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه خه‌ریك بوو هه‌موو شتێك له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌نقه‌ره بێت كه ئه‌مه‌ش بردنه‌وه‌یه‌كى تر‌ى ئێران بوو وێڕاى ململانێش له‌سه‌ر رێگاكانى گواستنه‌وه‌ى بۆڕییه نه‌وتییه‌كان له ده‌ریاى قه‌زوین و ئاسیاى ناوه‌ڕاست له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ودا. ئێستا رۆڵى سوریا دێت كه ئێران وه‌ك پردێكى ستراتیژى خۆى لێى ده‌ڕوانێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئیسرائیل و گه‌یشتن به كه‌ناره‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، له كاتێكدا توركیا وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك لێى ده‌ڕوانێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆیه‌وه بگات به جیهانى عه‌ره‌بى له‌رووى بازرگانى و ئابوورى و سیاسى له‌ژێر رۆشنایى ئه‌و مه‌ترسییه‌ى كه هه‌ندێ ده‌وڵه‌تى تر‌ى عه‌ره‌بى مه‌ترسى دووباره هاتنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بینن. بورهان كوێر ئۆغلو وایده‌بینێ كه هه‌ڵوێستى توركیاش له عێراق به ئاڕاسته‌یه‌كى به‌هێزدا ده‌ڕوات ئه‌و ده‌ڵێ "چونكه ئه‌نقه‌ره وایده‌بینێ كه ئه‌وه‌ى له‌عێراق رووده‌دات دژى سوننه‌كان جێگه‌ى قبوڵكردن نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مالیكى بڕیارى نا یاسایى ده‌رده‌كات به بۆچوونى حكومه‌تى توركیا كه نایه‌وێت گرفته‌كان به‌م ئاِاسته‌یه تێپه‌ڕن. توركیا پێیوایه كه‌وا كێشه‌كان له عێراق به‌ره‌و ململانێیه‌كى تایفه‌گه‌رى نوێ‌دا ده‌ڕۆن و له‌مه‌شدا ئێران به تاوانبار ده‌زانێ هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆش بێ، بۆیه توركیا هه‌وڵده‌دات هه‌وڵه‌كانى چڕ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان. كوێر ئۆغلو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بابه‌تى به‌رگرى مووشه‌كى شتێكى تره‌و گرفته بنچینه‌ییه‌كه ئێستا له‌سه‌ر سوریایه، جا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هاوكارى ڕژێمه‌كه، ئه‌وكات توركیا زۆر نیگه‌ران ده‌بێ، بۆیه بڕیارى هاوكارى راسته‌وخۆى ئۆپۆزسیۆن ده‌دات، ئه‌وه‌شى تا ئێستا نه‌كردووه، به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نێوان خۆى و ئێران ، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى خراپبوونى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولاش ده‌كات. به‌ڵام له دۆسیه‌ى عێراق ئه‌گه‌ر هاتووو ئێران شان به‌شانى تایه‌فه‌یه‌ك له عێراق دژى تایه‌فه‌كه‌ى تر وه‌ستا ئه‌وكات توركیا هه‌ڵوێست له به‌رانبه‌ر ئێران وه‌رده‌گرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌نگى تایه‌فیش روویدا ئه‌وا توركیا ئه‌مجاره‌یان هه‌رگیز ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت وه‌كو پێشوو" ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌نقه‌ره ده‌رگاى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌ید حه‌كیم له به‌غداد كردۆته‌وه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نایه‌وێت ئێستا هه‌ڵوێستێكى تایه‌فه‌گه‌رى وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رده‌وام نابێت ئه‌گه‌ر ئێران له هه‌ڵوێسته تاییفییه‌كه‌ى خۆى به‌رده‌وام بێت". له كاتێكیشدا كه نووسه‌رى توركى وایده‌بینێ كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو ووڵات (تایبه‌تمه‌ندن تا ئێستا) له به‌رامبه‌ردا ئاماژه بۆ (مه‌ترسی له ئارادابوو) ده‌كات و ده‌ڵێ كۆبوونه‌وه‌ى كۆتایى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ توركیا له ئه‌سته‌نبۆڵ "چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى هه‌یه كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن توركیا ده‌یه‌وێت كاربكات له‌سه‌ر گریمانه‌كانى داهاتوو، وێڕاى بونیادنانى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ئه‌نجوومه‌نى هاوكارى كه‌نداو". كوێر ئۆغلو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه‌وا ئه‌نقه‌ره هێشتا پارێزگارى ده‌كات له په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌م دواییه رایگه‌یاند كه پابه‌ند نییه به سزا ئه‌وروپى و ئه‌مه‌ریكییه‌كانى سه‌ر تاران، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێك ده‌ربكه‌ن سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران ئه‌وا بێگومان ئه‌نقه‌ره پابه‌ند ده‌بێت به‌م بڕیاره. دواتر ده‌ڵێ "توركیا ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران بمێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى ده‌ست نه‌كه‌وت هیچ هه‌ڵبژاردنێكى له به‌رامبه‌ر نامێنێ" ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كا كه‌وا ئه‌نقه‌ره به‌رگرى كردووه له مافى تاران له بوونى ته‌كنه‌لۆجیاى ناوه‌كى ئاشتییانه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه تا سه‌ر ده‌بێت له‌وكاته‌ى كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون. كوێر ئۆغلو باس له‌وه ده‌كات كه‌وا ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌وێته ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى توندى عه‌ره‌بى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست بنوێنێ بۆ "به‌رگریكردن له سوننه" به‌ڵام توركیا هێشتا پارێزگارى له هه‌ڵوێست ده‌رنه‌بڕینى خۆى ده‌كا به‌هانا نه‌بردن بۆ تایفه‌گه‌رى چونكه ده‌بێته هۆى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى ناوخۆیى، ئه‌و وایده‌بینێ كه ئه‌وه‌ى له عێراق ڕووده‌دات خراپترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تاییفه‌گه‌رى. به‌ڵام دواتر ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ناچار بوو ئه‌وا ئه‌نقه‌ره رۆڵێكى مێژوویى هه‌بووه له‌وه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى عوسمانییه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سوننى، له‌به‌ر ئه‌وه بۆى هه‌یه به‌رگرى له سوننه بكات به‌ڵام له دیدێكى دوور له تاییفه‌گه‌رى و ته‌نها له‌پێناو یه‌كسانى. هه‌روه‌ها وایده‌بینێ كه ده‌كرێ هه‌ڵوێَستى ئێران به‌رانبه‌ر ئۆپۆزسیۆنى سوریا شیبكرێته‌وه به پابه‌ندبوونى پته‌وى له پارێزگاریكردنى ئه‌و ئامانجانه‌ى كه په‌یوه‌ندى هه‌یه به ته‌وه‌ره‌ى شیعه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێستاى سوریا هه‌وڵى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران كه ئه‌ركى خۆیه‌تى په‌ره‌بدات به ئاستى هاوپه‌یمانى ستراتیژى، به ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ى كه نه‌مانى حكومه‌تى سوریاى ئێستا‌و دروستكردنى حكومه‌تێكى سورى نوێ واده‌كات ده‌سه‌ڵاتى شیعه له سوریا كه‌مبێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتى ئێران تووشى زیانێكى گه‌وره ده‌بێت له سوریا‌و ئه‌م هۆكاره‌ش واده‌كات كه تاراده‌یه‌كى زۆر پردى به‌یه‌كگه‌یشتنى ئێران و شیعه‌ى لوبنان لاواز ببێت. هاوكارییه‌كانى ئێرانیش بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌سه‌د پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل بوو له پێناو گه‌یشتن به حكومه‌تێكى دیمو‌كراتى، هاوكات ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نیگه‌رانى مه‌زهه‌بى سوننه‌و شیعه له ناوچه‌كه‌دا. كوێر ئۆغلو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران ده‌ریخست تاران ئاماده‌ى قوربانیدانى هه‌یه به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى دوور‌و درێژ، له پێناو رزگاركردنى هاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌كه‌ى (سوریا)، بۆیه له هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو پێویسته ئێران خۆى یه‌كلابكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه توركیا هه‌رگیز هه‌ڵوێستى خۆى ناگۆڕێ بۆیه ده‌بینین هه‌موو ده‌وڵه‌تان به‌گشتى و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان به تایبه‌تى هاوكارى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئێران یان ئه‌وه‌تا فشار بخاته سه‌ر سوریا بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى گه‌ل بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان و گۆڕان له ده‌سه‌ڵات یانیش به‌رده‌وام بێ له هه‌ڵوێسته‌كانى ئێستاى. وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیش ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هاتوو سوریا‌و ئێران هاوكارى رێكخراوى (كرێكارانى كوردستان)یان كرد‌و هاوكارى ئه‌و پرۆسانه‌یان كرد كه ئاسایشى توركیا تێكده‌دات له ڕووى سنور‌و هه‌رجۆره پلانێكى تر، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڵوێستى توركیا، ئه‌وكاته ئه‌من و ئاسایشى ناوچه‌كه ده‌خه‌نه مه‌ترسی، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چوونه ناوه‌وه‌یانه بۆ ناو ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز كه به گرنگترین ده‌وڵه‌تى ناوچه‌كه داده‌نرێت. ئه‌مه‌ش باڵده‌كێشێ بۆ دۆڕ‌انى هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر توركیایه‌ك كه به درێژایى ڕۆژگار ئه‌وانى پاراستووه و هاوكاریان بووه بێ ئه‌وه‌ى هیچ سزایه‌كیان به‌سه‌ر بسه‌پێنێ، ئه‌گه‌ر نكۆڵیشمان له‌و راستییه كرد ئه‌وكات هه‌رگیز له داهاتوودا هیچ هێزێكى ناوچه‌یى نامێنێته‌وه كه ئێران و سوریا بپارێزێت له نموونه‌ى ئه‌م سزایانه. به‌ڵام نوره‌دین وایده‌بینێ كه دوو ئاست هه‌یه له په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌م دوو وڵاته، یه‌كه‌میان دوریانییه‌و له‌سه‌ر هاوسه‌نگى ترسى ئابوورى و سه‌ربازى و دانیشتووانه، یاخود به‌هۆى بوونى هه‌ندێ پابه‌ندبوونه له په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا، له‌وانه سنورى جوگرافى سه‌ربه‌خۆ له‌وه‌ته‌ى 1639، وێڕاى ئه‌وه‌ش كه هیچ یه‌كێكیان هه‌وڵى دژ به ئه‌ویترى نه‌داوه، به‌وپێیه‌ى هیچكات توركیا هه‌وڵى نه‌داوه رژێمى ئێران بگۆڕێ و هیچكاتیش ئێران هه‌وڵى نه‌داوه شۆرش له توركیا هه‌ڵبگیرسێ، هه‌روه‌ك توركه‌كان هه‌وڵیان نه‌داوه‌و نه‌یانویستووه ده‌ستوه‌رده‌نه كاروبارى سوننه‌و ئازه‌رییه‌كان له ئێران‌دا، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئێران نه‌یویستووه بچێته ناو كه‌مایه‌تى عه‌له‌وییه‌كانى توركیا، به گشتى پره‌نسیپى رێزگرتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه هه‌بووه. نوره‌ددین وایده‌بینێ كه ئه‌م راستییه "واده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان جێگیر‌و توندوتۆڵ بێ، بێئه‌وه‌ى ئه‌مه جیاوازییه‌كان لاببات، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى بۆ هه‌ردوو وڵاته‌كه سوودێكى زۆرى هه‌یه، له ڕووى جوگرافییه‌وه به‌وپێیه‌ى ئێران ده‌روازه‌یه‌كه بۆ توركیا به‌ره‌و ئاسیا‌و، توركیاش ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئێران به‌ره‌و ئه‌وروپاو رۆژئاوا". به‌ڵام هۆكارى ئابوورى، هه‌روه‌ك نوره‌دین باسى ده‌كات، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه توركیا وڵاتێكى بێ نه‌وته‌و به‌لاى كه‌مى 30 له سه‌داى وزه‌ى خۆى له‌تاران ده‌كڕێ به‌تێچوونێكى كه‌م و قازانجێكى زۆر. هه‌ردوو بازاڕ بۆ یه‌كتر گرنگن، بۆ نموونه بازاڕه‌كانى هه‌ردوولا رۆڵێكى گرنگیان بینیوه له ساغكردنه‌وه‌ى كاڵاكانى یه‌كتر، ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌ش پێمانده‌ڵێ كه ئه‌وان له دۆستایه‌تى به‌رده‌وام ده‌بن هه‌رچه‌نده كێشه‌ى گه‌وره رووبدات له بارودۆخى ئێستادا. سه‌باره‌ت به هۆكاره جۆراوجۆره‌كانى هه‌ردوو وڵات، نوره‌دین ئاماژه به بوونى كێشه‌ى مه‌زهه‌بى و سروشتى جیاوازى رژێمى هه‌ردوولا ده‌كات، به‌و واتایه‌ى ڕ‌ژێمى ئاینى له ئێران و عه‌لمانییه‌ت – به‌لاى كه‌مى به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى – له توركیا باڵاده‌سته. هه‌روه‌ك توركیا به‌شێكه له ته‌وه‌رى ناوچه‌ى رۆژئاواش، له كاتێكدا ئێران له دژى ئه‌م پرۆسه‌یه. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كێشه هه‌رێمییه‌كانیش دیسان ده‌بینین هه‌ردوو وڵات جیاوازن بۆ نموونه توركیا دان به ئیسرائیل ده‌نێت و په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت و دان ده‌نێت به به‌یه‌كه‌وه‌بوونى ئاشتییانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له كاتێكدا ئێران له‌دژى ئه‌مه‌یه. نورەدین له‌و باوه‌ڕه‌یه ده‌ڵێ "ئه‌م دوو وڵاته به‌هۆى به‌رژه‌وەندییه هاوبه‌شه‌كانیان ناتوانن بكه‌ونه دژایه‌تى راسته‌وخۆى یه‌كتر بۆیه هه‌ردوولا ململانێى نێوانیان ده‌به‌نه "گۆڕه‌پانى سێیه‌م" بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه وێنه‌یه‌كى مه‌زهه‌بى نیشانبدات ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره چونكه هه‌ر نیگه‌رانییه‌ك یاخود ته‌قینه‌وه‌یه‌كى هه‌ستیارى مه‌زهه‌بى له ناوچه‌كه رووبدات ته‌نها له‌و شوێنه ناوه‌ستێ و له هه‌موو ناوچه‌كانى ئێران و توركیا بڵاوده‌بێته‌وه . نوره‌دین وایده‌بێنێ كه مه‌ترسى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ توركیا پێى هه‌ڵده‌ستێت بریتییه له هه‌وڵدان بۆ تێكشكاندنى هاوسه‌نگى مه‌زهه‌بى له میانه‌ى رووخانى ڕ‌ژێمى سورى و لاوازكردنى هێزى ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر ناوچه‌كه له‌سه‌ر لوبنان و دوورخستنه‌وه‌ى مالیكى له عیچراق. ده‌ریشكه‌وتووه كه مێژووى ئیسلامى شكانى هاوسه‌نگى مه‌زهه‌بى له ئه‌ستۆ ناگرێ ئه‌و مه‌ترسییه‌ش ئێستا له ئارادایه چونكه توركیاى سوننى تێكناشكێ به‌هۆى هۆكاره دیمۆگرافى و جوگرافییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه لایه‌نى شیعه تاكه لایه‌نه كه ئه‌گه‌رى زیانلێكه‌وتنى هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌شێك له توندى ئێران و مالیكى له‌باسه‌كه‌دا شیده‌كاته‌وه |
سەرەڕای بوونی بڕیارێكی حكومەت بۆ داخرانی..بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم هەفتەی سینەمای كوردی لە 50 شار‌و شارۆچكە بەرێوەدەبات
ئەو ئافرەتانەی خاوەن پێستی هەستیارەكان..ئامۆژگاری بۆ ئەو ئافرەتانەی پێستیان هەستیارە لەم وەرزەدا چۆن پێستیان دەپارێزن
ماهیر حەسەن موعجیبی شەمۆیە " ئەگەر شەمۆ دەرهێنەری باشی لەگەلدا بێت هیچی كەمتر نابێت لە عادل ئیمام و سەمیر غانم"
سایكۆلۆژیای هاوسەرگیری...حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەو پیاوانەی دەیانەوێت بەخۆشگوزەرانی لەگەڵ ژنەكانیان بژین