| هونەرمەند كاوە بۆ (شەقام): ئەوەی لەباشوری كوردستان هەیە، هونەرێكی راستەقینە نیە |
|
شەقام. دۆسیەی هونەری شەقام: دەوترێت تۆ بەناوی كاوەی ئاسنگەرەوە كراوی، تاچەند ڕاستە؟ كاوە: بەڵێ لەساڵی 1996 شانۆگەرێكم پێشكەشكرد كە رۆلی كاوەی ئاسنگەرم بینی ئیتر بەناوی ئەوەوە كرام. شەقام: لە شوێنێك وتبووت كە دایكم داوای كردووە ببمە گۆرانیبێژ؟ كاوە: بەڵێ دوایی ئەوەی لە كاری شانۆ بەشداریم دەكرد، بەڵام دایكم زیاتر پێی خۆشبوو ببمە گۆرانیبێژو گۆرانی بڵێم منیش دڵی ئەوم نەشكاند. شەقام: ئەوەی زانیاریمان هەبێت لەكاتێكی زووەوە چویتە ناو بواری گۆرانی و موزیك؟ كاوە: لە منداڵی لە مزگەوت دەمخوێند، دواتر چومە قوتابخانە من نە لەسەر مزگەوتەكە بەردەوام بووم و نە لەسەر قوتابخانەكە ئەوەش بەهۆی هەندێ زروفی تایبەت بوو دوایی لە تەمەنی 15 ساڵیدا كارمكرد لەگەڵ كۆمەڵێك كە پێی دەوترا كۆما موزیكا مووش كە هی شارۆچكەی مووش بوو، دوایی كاركردنێكی زۆر لە ساڵی 2000 چومە ناو كۆما بەرخودان كە توانیومان چەندین گۆرانی نەتەوەیی بەرهەم بهێنین و تاوەكو ئێستاش بەردەوامین. شەقام: بۆچی جارێك هەمووتان پێكەوە مەبەستمان كۆما بەرخودان پێكەوە نایەن بۆ باشوری كوردستان و كۆنسێرت بكەن؟ كاوە: منیش حەزدەكەم ئەوە ببێت تاكو بتوانین كارێكی جوان پێشكەشی میللەتەكەمان بكەین، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەر هونەرمەندە بە كارێكەوە سەرقاڵە هیچ جاریش وا رێكنەكەوتووە هەموومان دەرفەتمان هەبووبێت، زۆرێك لە برادەرنیش پێیانخۆشە بێن بۆ ئەو كارە. شەقام: چەند جارێك هاتوویتە هەرێمی كوردستان و هەندێجار كۆنسێرتیشت كردووە، تاچەند لەكاری كۆنسێرتەكانت رازی بوویت؟ كاوە: وەكو ئامادەكاری لەوە رازی بووم، بەڵام هەستمكردووە خەڵكی باشور حەز بە كۆنسێرت ناكەن، بە پێچەوانەی خەڵكی باكورد كە زۆر حەز بە كاری كۆنسێرت دەكەن و كاری كۆنسێرتیان پێخۆشەو ژمارەیەكی زۆریشیان ئامادە دەبن، بەڵام هەستم دەكرد لە باشور كەمتر خەڵك حەز بە چوونە كۆنسێترت بكات. شەقام: ئەوەی هەستمان كردبێت زیاترینی كۆنسێرتەكانت لە دەڤەری بادینانن؟ كاوە: بەهۆی بادینی بوون هەستدەكەم جەماوەرم لەوێ زیاترەو خەڵك و لایەنەكانی ئەوێ داوای كۆنسێرت دەكەن. شەقام: لە شوێنێك راتگەیاندبوو كە دهۆكت لە هەموو شارەكان پێخۆشتر بووە، ئێستاش رات هەر وایە؟ كاوە: بەڵێ واموتوەو ئێستاش وا دەڵێم، بەڵام مانای وانیە كە هەولێر یان سلێمانی و كەركوكم خۆشنەوێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە خەڵكی دهۆك زیاتر لە من تێدەگەن و شێوەزارەكەشیان لە ئێمەوە نزیكە بۆیە وابووە كە من ئەوەم وتوە. شەقام: هیچ جار لەلایەن حكومەتی توركیاوە زیندانی كرای؟ كاوە: بەڵێ، لەساڵی 1993 لەسەر گۆرانی وتن بەزمانی كوردی دووساڵ زیندانی كرام، دوایی ئەوەی كە ئازاد كرام چوومە فەرەنساو تاوەكو ئێستا لەوێم. شەقام: لە ئێستادا هونەری كوردی لەكامە پارچە لە ئاستێكی باشدایە؟ كاوە: لە باكور هەستدەكەم لە ئاستێكی باشدایە ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە زیاتر هونەرمەندان لە خەباتێكی بێ وچاندان بەرامبەر بە توركەكان، ئەوەی لە باشوریش دەگوزەرێت هەست دەكەم ئەوە هونەری راستەقینەی كوردی نیە، بەڵكو هونەرێكی كارتێكراوە لەلایەن دەوروبەرەوە، لە پێشدا هونەری كوردی لە ئاستێكی زۆر باشدا بوو، بەڵام زۆرجاریش بیستومەتەوە كە رەخنەی لەسەر هەیە. شەقام: چەندە تۆ لەگەڵ ئەو چەند ستایلە جیاوازەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە؟ كاوە: ستایلە جیاوازەكان دەبێت هەبن، بەڵام لەسەر نابێت خزمەتی هونەری میللەتێكی تر بكەن، ئەوەی ئاگاداربم هەندێك كەس هەن كاردەكەن كارەكانیان لە خزمەتی هونەری میللەتانی تردایە، ئەوەم زۆر پێناخۆشبووە، چونكی راستە ئێمە دەڵێین با ستایلی جیاواز هەبێت، ئەوە مانای ئەوە نادات كە بچیت كۆپی وڵاتێكی تر بكەیت و بێنیت بەناوی ستایلی جیاوازەوە بە میللەتەكەت بفرۆشیتەوە. شەقام: هەندێك لە هونەرمەندانی باكور لە خزمەتی توركەكاندان تۆ رات چیە لەسەر ئەوان؟ كاوە: من پێشتریش رای خۆم هەبووە لەسەریان كە ئەو جۆرە كەسانە نابێت بڵێن ئێمە كوردین، چونكە جوان نیە تۆ بلێی من كوردم و خزمەتی نەتەوەیەكی تر بكەیت، من بە هەندێك لەو هونەرمەندانەشم وتوەو زۆریان پێناخۆشبووە، بەڵام لەكاتێكدا میللەتەكەت كێشەی هەبێت لەگەڵ نەتەوەیەكی ترداو ئەو نەتەوەیە حەقی میللەتەكەت بخوات كەچی تۆش بچیت لە خزمەتی میللەتەكەدا بیت. شەقام: لە كەمپی مەخمور بەشێكی بەرچاو لە كوردانی باكوری لێیە هیچ جار چوویتە لایان؟ كاوە: بەڵێ چەند جارێك چوومە، ئەوان ژیانیان زۆر خۆش نیە، مەبەستم وەكو پێویست خزمەت نەكراون و خزمەتگوزراییان بۆ دابین نەكراوە، هیوادارم حكومەتی هەرێم بەجدی ئاگای لەو برایانەی خۆیی بێت لە كەمپی مەخمور، چونكە بەشێكی زۆریان منداڵەكانیان لەنێو زانكۆیەكانی هەرێمدا دەخوێنن. |
سەرەڕای بوونی بڕیارێكی حكومەت بۆ داخرانی..بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم هەفتەی سینەمای كوردی لە 50 شارو شارۆچكە بەرێوەدەبات
ئەو ئافرەتانەی خاوەن پێستی هەستیارەكان..ئامۆژگاری بۆ ئەو ئافرەتانەی پێستیان هەستیارە لەم وەرزەدا چۆن پێستیان دەپارێزن
ماهیر حەسەن موعجیبی شەمۆیە " ئەگەر شەمۆ دەرهێنەری باشی لەگەلدا بێت هیچی كەمتر نابێت لە عادل ئیمام و سەمیر غانم"
سایكۆلۆژیای هاوسەرگیری...حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەو پیاوانەی دەیانەوێت بەخۆشگوزەرانی لەگەڵ ژنەكانیان بژین