| سەرەڕای بوونی بڕیارێكی حكومەت بۆ داخرانی..بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم هەفتەی سینەمای كوردی لە 50 شارو شارۆچكە بەرێوەدەبات |
|
شەقام. سەعید عەبدوڵا لەبارەی كارەكانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە گشتییەی سینەماو داخرانی، ناسر حەسەن بەرێوەبەری گشتی سینەمای هەرێم بۆ (شەقام) وتی "ئەو كارەی ئێمە دەستمان پێكردووە تاكۆتایی بەردەوام دەبین، هەر بریارێكیش ئەوان دەیانەوێت وەك دەسەڵات با بیدەن، ئێمە نەهاتووین لەسەر كورسی دابنیشین، بەڵكو هاتووین كاربكەین و خزمەت بكەین، ئەوەتا تەنها ئەمساڵ پێنج فیلمی سینەمایی درێژمان هەیە، كە خەریكن كار دەكەن، ئەوە وێڕای كورتە فیلم و زنجیرە دراما، بەڵام كەدەیانەوێت دایبخەن، ئەوان دەسەڵاتن دیارە قسەی ئێمە كە زۆرمان لەبارەوە گوت و زۆر كەسمان ئاگادار كردەوە دیارە قسەی هونەرمەندان گوێی لێناگیرێت، با ئەوان بریارەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن، بزانین لە كۆتاییدا چی دەبێت، گرنگ ئەوەیە ئەنجامەكەی باش بێت". لەبارەی كارەكانیشەوە ناسر حەسەن وتی "ئێمە كارەكانی خۆمان دەكەین لە هەموو هەرێمی كوردستان كە ئاستی رۆشنبیری بینەر بەرزدەكەینەوە لە كاتێكدا كە ئەوە بەرێوەبەرایەتی سینەما دادەخرێت بەڵام ئێمە هەفتەی سینەمای كوردیمان دەست پێكردووە كە لە 50 شاروشارۆچكە بەرێوەدەچێت، لە هەفتەی داهاتووش هەفتەی فیلمی سینەما بەرێوەدەچێت و لە سلێمانیش بەرێوەدەچێت، بەڵام دەسەڵات كە دەیەوێت گۆرانكاری بكات ئەوە ئارەزووی خۆیەتی". لەبارەی ئەوەی كە كابینەی شەشەم هاوكاری پرۆژە هونەرییەكان نەبووە ناسر حەسەن لە بەشێكی دیكەی لێوانەكەیدا بۆ گۆڤاری (شەقام) وتی "دیارە ئێمە چاوەڕێی ئەوەبووین سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران د. بەرهەم ساڵح و وەزیری رۆشنبیری ئاستی سینەما بەرزبكەنەوەو بیكەن بە دەزگای سینەما و بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گرێ بدرێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی زیاتربێت و پرۆژەی دیكەی هەبێت، بەڵام بەداخەوە نازانین كە ئەوە كەم دەكرێتەوەو بچووك دەكرێتەوە بە بیانووی ئەوەی كە وەزارەتەكان كەم دەكرێنەوە، بەڵام بۆچی هونەرو رۆشنبیری دەگرێتەوە، با هونەرو رۆشنبیری دوایین شتێك بێت كە دەیانەوێت كەمی بكەنەوە، نەك یەكەم شتێك بێن ملی سینەماو هونەر و هونەرمەندان و سینەماكاران دەگرن و هێرش دەكەنە سەریان، لە كاتێكدا ئێمە لە دوای راپەرینەوە تاوەكو ئێستاكە 38 فیلمی درێژی سینەماییمان هەبووە، بەڵام لە كەنداوی عەرەبی لەگەڵ سعودییە، لەوكاتەوە تائێستاكە 5 فیلمیان هەیە، بەڵام ئەگەر دەیانەوێت بەراودمان بكەن بە كەنداوی عەرەبی، ئەوە زۆر شتێكی سەیرە نازانین ئەو سیتمە چییەو چی دانراوە، لە كاتێكدا لەجیاتی ئەوەی هانی كەرتی تایبەتیش بدەن، بەڵام كەرتی تایبەتیش بەو حاڵەی ئێستاوە پارەی خۆی دانانێت بۆ سینەما و هونەرمەندان، وەك ئەو ئەزموونەی لە گۆڤارەكان و رۆژنامەكان بینیمان كە خۆیان كێشایەوە، لە بەرامبەریشدا دەبێت ئەوە بزانین ئەو گلەیی و گازاندانەی ئێمە دەیانكەین تاوەكو ئێستاكە وەك پێویست گوێی لێ نەگیراوە". لە لای خۆشیەوە حوسێن زارین دەرهێنەرو سینەماكار لەبارەی داخرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم و تێكەڵبوونی بە بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر بە كارێكی باش نازانێت و پێیوایە حكومەت بریارێكی هەڵەی داوەو پێویستە بە بریارەكەیدا بچێتەوە هەروەك وتی "ئەو بریارەی وەزارەتی رۆشنبیری و حكومەتی هەرێم بە هەڵە دەزانم، دەبوایە سینەما وەزارەتێكی سەربەخۆی هەبووایە، چونكە هەموو دەوڵەتێك كە بەرەو شارستانی بڕوات دەبێت سینەمای هەبێت بۆیەش لە دێیەكان سینەما هەیە، بۆیە دەبوایە حكومەت خوێندنەوەی تازەی بۆ سینەما هەبێت، ئێمە ئەگەر سەیر بكەین لینین دەڵێت: من شۆڕشم پێ نەدەكرا ئەگەر سینەمام لە پشت نەبووایە، هەموو ئەو كەسە گەورەو پێشكەوتنی دەوڵەتانەوە سینەما بەشێكی گەورە بووە لە هۆكارەكانی، وە هەقە وەزارەتی رۆشنبیری و حكومەتی هەرێم بەو بریارەیاندا بچنەوە، بۆیە من پێمباشە سینەماكاران بە هەموو لایەكیانەوە داوا بكەن، تەنانەت وەزارەتێك بۆ سینەما دروست بكرێت، بەڵام هەر لە سەرەتاوە دیارە كە حكومەت گرنگی بە سینەما نادات، وەك ئەوەی دەبینین كە تاوەكو ئێستاكە یەك هۆڵی سینەمامان نییە، لە كاتێكدا كە لەلایەن سەنتەری جیهانی سینەماوە بریارێك هەیە كە 10 تا 15 ساڵ ئەو دەوڵەتە لەسەر بودجەی خۆی سینەما بەخێوبكات، ئەوكاتە هانی كۆمپانیاكانی سینەمایی دەدات بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت بچێتە ناو سینەماوە، بۆیەش داخرانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە زەنگێكی ترسناكە چونكە حكومەت نەك پەرەی پێنادات، بەڵكو دژایەتیشی دەكات لەگەڵ ئەوانەشدا دیار نییە كە حكومەت چ پلانێكی هەیە دوای ئەوە، ئایا باشترە یان نا، ئەوە بریارێكی باش نییە، چونكە ئێمە هەوڵدەدەین پەرە بە سینەما بدەین، لەكاتێكدا ئەركێكی نەتەوەییە بۆ ئەوەی حكومەت گرنگی بە سینەما بدات. بۆیە داواكارم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو بڕیاریدا بچێتەوە چونكە هیچ خزمەتێكی هونەرو هونەرمەندان و سینەمای كوردی ناكات". هەر لەبارەی ئەو بریارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی كار لەسەركردن و پێویستی رۆڵی دەزگایەكی وەك بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم حەمید قەوامی دەرهێنەرو وێنەگرێكی بەتوانای بواری سینەمایە، بە باشی نازانێت ئەو بەرێوەبەرایەتییە لێك هەڵبووەشێتەوە هەروەك ناوبراو باسی ئەوە دەكات لەگەڵ ئەوەی كە ئەو بەرێوەبەرایەتییە وەك پێویست نەبووبێت بەڵام هەبوونی باشترە لەوەی كە بوونی نەبێت لەو بارەیەوە قەوامی وتی "هەرچەندە ئەگەر ئەو بەرێوەبەرایەتییە زۆر لاوازیش بێت، بەڵام مانەوەی باشترە، دەكرا گۆرانكاریی تێدابكرێت، بۆیە داخرانی بە باش نازانم، بۆیە داخرانی بۆ سینەمای كوردی ترسناكە، پێویستە ئێمە ئەو سینەمای كوردیە زانكۆی بۆ بكەینەوە، لە بیری ئەوەدابین كۆلێژە هونەرییەكان پەرە پێ بدەین". |
سەرەڕای بوونی بڕیارێكی حكومەت بۆ داخرانی..بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم هەفتەی سینەمای كوردی لە 50 شارو شارۆچكە بەرێوەدەبات
ئەو ئافرەتانەی خاوەن پێستی هەستیارەكان..ئامۆژگاری بۆ ئەو ئافرەتانەی پێستیان هەستیارە لەم وەرزەدا چۆن پێستیان دەپارێزن
ماهیر حەسەن موعجیبی شەمۆیە " ئەگەر شەمۆ دەرهێنەری باشی لەگەلدا بێت هیچی كەمتر نابێت لە عادل ئیمام و سەمیر غانم"
سایكۆلۆژیای هاوسەرگیری...حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەو پیاوانەی دەیانەوێت بەخۆشگوزەرانی لەگەڵ ژنەكانیان بژین