| هه‌رسێ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ ساڵیادى حه‌ڤده‌ى شوبات بڵاوده‌كه‌نه‌وه |
|
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى رووداوه‌كانى ده‌ڤه‌رى بادینان گرژى كه‌وته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین هه‌وڵى جیاجیا كه‌چى ئه‌و دوو حزبه به فه‌رمى هیچ دانیشتنێكیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى نێوانیان ئه‌نجام نه‌داوه، لایخۆشیه‌وه دكتۆر سه‌لاحه‌دین بابه‌كر وته‌بیژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌وا "یه‌كگرتوو هیچ مه‌رجێكى پێشوه‌ختى بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ پارتى نیه‌و ته‌نیا پارتى خۆى ده‌زانێت كه چۆن زه‌مینه‌سازى بۆ دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوودا ده‌كات". شه‌قام: نه‌جات ئه‌حمه‌د دكتۆر سه‌لاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌باره‌ى دواهه‌ڵوێستى یه‌كگرتوو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌ى سیاسیان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه به هۆى رووداوه‌كانى بادینان له‌نێوایان دروستبووه وتى "ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو پێمانوایه كه هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانێك سه‌ره‌نجام ده‌بێت له رێگاى مێزى گفتوگۆ‌و دانوسانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، جا بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رهه‌میان هه‌بێت پێویسته زه‌مینه‌سازى بكرێت بۆیه ده‌بێت پارتی دیمو‌كراتى كوردستان زه‌مینه‌سازى بكات ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو دابنیشێته‌وه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان". له‌باره‌ى بوونى مه‌رجى پێشوه‌ختى یه‌كگرتووش به‌رانبه‌ر به پارتى بۆ كۆبوونه‌وه‌و دانوسان، وته‌بێژه‌كه‌ى یه‌كگرتوو وتى "ئێمه هیچ مه‌رجێكى پێشوه‌ختمان نیه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه پێویسته زه‌مینه‌سازى بكرێت و پارتیش خۆى باشده‌زانى كه چۆن زه‌مینه‌سازى بكات تا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو دابنیشیت و بۆ ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان ته‌نیا له پێناو كۆبوونه‌وه دانه‌بێت، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و قیرانه‌كان بێت". سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ كابینه‌ى حه‌وت كه له‌داهاتوێكى نزیكدا له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى پێكبهێندرێت، سه‌لاحه‌دین بابه‌كر وتى "ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان راگه‌یاندوه‌و به‌و شێوه‌ش مامه‌ڵه ده‌كه‌ین". دكتۆر سه‌لاحه‌دین بابه‌كر له‌باره‌ى ده‌نگۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى سه‌ر باره‌گاى یه‌كگرتوو له چه‌مچه‌ماڵیشه‌وه وتى "ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو حزبێكى سیاسین و له ئۆپۆزسیۆنن و موماره‌سه‌ى كارى سیاسیى و مه‌ده‌نى خۆمان ده‌كه‌ین، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه بۆچى به‌وجۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو ده‌كات كه وه‌ك حزبێك له كوردستان بوونى هه‌یه‌و له په‌رله‌مانه"، له‌باره‌ى چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنی یه‌كگرتووش له‌گه‌ڵ ساڵیادى رووداوه‌كانى 17 شوبات سه‌لاحه‌دین بابه‌كر وتى "ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له‌و رۆژه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنمان هه‌یه كه له‌و رۆژدا بڵاویده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مه دواهه‌ڵوێستى هه‌ر سێ لایه‌نه‌كان ده‌بێت". |
سەرەڕای بوونی بڕیارێكی حكومەت بۆ داخرانی..بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم هەفتەی سینەمای كوردی لە 50 شار‌و شارۆچكە بەرێوەدەبات
ئەو ئافرەتانەی خاوەن پێستی هەستیارەكان..ئامۆژگاری بۆ ئەو ئافرەتانەی پێستیان هەستیارە لەم وەرزەدا چۆن پێستیان دەپارێزن
ماهیر حەسەن موعجیبی شەمۆیە " ئەگەر شەمۆ دەرهێنەری باشی لەگەلدا بێت هیچی كەمتر نابێت لە عادل ئیمام و سەمیر غانم"
سایكۆلۆژیای هاوسەرگیری...حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەو پیاوانەی دەیانەوێت بەخۆشگوزەرانی لەگەڵ ژنەكانیان بژین