| دواى ساڵێك بكوژه‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون و ژماره‌یه‌ك بـــــرینداریش چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كراوه |
|
كه‌سوكارى قوربانیانى 17ى شوبــــات توڕه‌ن !
لاى خۆشیانه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانى لیسته‌كانى ئۆپۆزسێۆن له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌زنجیره‌یه‌ك سه‌رداندا، ماڵ و كه‌سوكارى قوربانیان و برینداره‌كانیان له‌سلێمانى و كه‌لارو چه‌مچه‌ماڵ و خورماڵ به‌سه‌ركرده‌وه‌و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه تا ئێستا بكوژان ده‌ستگیرنه‌كراون و به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه لاى خۆشیانه‌وه كه‌سوكارى ئه‌و قوربانیانه‌ش سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت بكوژى رۆڵه‌كانیان دادگایی بكرێت. شه‌قام . سلێمانى: راپۆرتى تایبه‌ت ساڵى پارو به‌دیاریكراوى له‌رۆژى 17ى شوباتدا دواى كۆبونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌گه‌نجان و رۆشنبیران و هاوڵاتیان له‌به‌رده‌كى سه‌راى سلێمانى بۆ ده‌ربڕینى پشتیوانى بۆ شۆڕشه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى، به‌ڵام دواى دووكاتژمێر كۆبونه‌وه‌كه‌ى سه‌را رێره‌وى خۆپیشاندانه‌كان گۆڕدارو چونه به‌رده‌م لقى چوارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌هۆى ده‌ستڕێژى گولله‌وه له‌و رۆژدا گه‌نجێك به‌ناوى رێژوان كوژراو ژماریه‌كى تریش برینداربوون، له‌رۆژانى دواتریشدا خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان درێژه‌ى كێشا‌و 10 كه‌س كوژراو زیاتر له 400 كه‌سیش به‌شێوه‌ى جیاجیا بریندار بوون. یه‌كێك له‌و بریندارانه‌ى كه تائێستا ئاسه‌واره‌كه‌ى تاراده‌یه‌ك وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ نه‌كراوه، نه‌هرۆ تاڵب گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌یه‌و ناوبراو له‌خۆپیشان سلێمانیدا‌و له‌رۆژى 17ى شوباتدا له‌به‌رده‌م لقى چواردا به‌قیشه‌ك برینداركراوه، ئه‌و گه‌نجه وتى "من له‌و رۆژه‌دا فیشه‌ك به‌ر ملم كه‌وتووه‌و جارێك به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركرد ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوم، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ته‌واوم بۆ نه‌كراوه". ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات به‌پێى راپۆرتى پزیشكى له‌رۆژى 27/6/2011دا هاتووه كه چاك نه‌بۆته‌وه‌و پێویسته سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى زیاتر، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت وه‌ڵامی داوه‌كه‌ی نه‌هرۆی نه‌داوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار سه‌ردانی نوسینگه‌ی د.به‌رهه‌می كردووه، ئه‌و وتیشى "چه‌ندینجار راپۆرته‌كانم بردووه به‌لام حكومه‌ت له ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بریندار‌و گرتنی تۆمه‌تباراندا خه‌وتووه‌و نایه‌ن به‌ده‌ممانه‌وه". له‌رۆژى 3/2/2012 و رۆژانى دواتردا سێ په‌رله‌مانتار به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر سێ فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوون له (ڤیان عه‌بدولره‌حیم له‌بزوتنه‌وه گۆران، سه‌رگوڵ ره‌زا له كۆمه‌ڵى ئیسلامى، حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لى له‌یه‌كگرتووى ئیسلامى) زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانیان له‌شارى سلێمانیه‌وه ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانیان و برینداره‌كان. له‌سلێمانی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی رووداوه‌كانی 17 شوبات و رۆژانى دواییان كرد كه هه‌ریه‌كه له (رێژوان عه‌لی، سوركێو زاهیر، هه‌ردی فاروق، شێرزاد ته‌ها، شه‌هید ئومێد) كرد، له‌وسه‌ردانانه‌دا پشتگیری هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ دووپاتكردنه‌وه له ته‌واوی داواكاریه‌كانیان هاوكات له‌رۆژانى دواتریشدا ماڵى شه‌هیدان و به‌شێكى تر‌ى بریندارانیان له سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لارو گه‌رمیان و خورماڵ به‌سه‌ركرده‌وه. مافناس سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ئامانجى سه‌ردانه‌كانیان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌وان به‌پێویستیان زانیوه وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانیان كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تاوانباران به‌سزای خۆیان بگه‌ن. سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی وتیشى "ئێمه وه‌كو لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و دوباره پابه‌ندبونی خۆمان بۆیان دوباره‌ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام داكۆكیكار ده‌بین له مافه‌كانی ئه‌وان و هاوڵاتیان به گشتی". لاى خۆشیه‌وه ڤیان عه‌بدولره‌حیم، په‌رله‌مانتارو نوێنه‌ری فراكسیۆنی گۆڕان نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستگیرنه‌كردنی تاوانباران ده‌ربڕی، وتی "تا ئێستا بكوژان ده‌ستگیر نه‌كراون و به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی ره‌شه به‌سه‌ر ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و دیموكراسیه‌كه‌ی، كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت و به‌م كاره ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه". هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدی كرده‌وه، له‌مڕوه‌وه ئه‌ركی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێى وایه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌وتونه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، وتى "چونكه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ركی پاراستنی مافی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری یاسایه، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه و ئه‌ركی بوه‌ته داڵده‌دانی تۆمه‌تباران و پاراستنیان". زاهیر مه‌حمود باوكى شه‌هید سوركێو كه‌یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ى به‌به‌رده‌وامى چالاكى و جموجوڵى هه‌یه‌و له‌ئێستادا بوه‌ته یه‌كێك له‌چالاكوانه دیاره‌كان، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ئه‌وان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بكوژانى رۆڵه‌كانیان دادگایی بكرێت، ئه‌و وتى "وا ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌دا ده‌روات تائیستا هیچ كام له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه له‌رۆژانی17ى شوباتدا خه‌ڵكیان شه‌هید كرد ده‌ستگیر نه‌كراون، ئه‌وان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه له لایه‌ن دادگاوه به‌ڵام تائیستا وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌ڵنه‌ساوه به ده‌ستگیر كردنیان". باوكى شه‌هید سوركێو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌وان وه‌ك كه‌سوكارى شه‌هیدان زۆر توره‌و نیگه‌رانن له‌كرده‌وه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و وتى "له‌كاتیكدا رۆژانه تۆمه‌تباران به‌به‌ر چاوی كه‌سوكاری شه‌هیدو برینداره‌كانه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌مته‌رخه‌مى ده‌نوێنن و ده‌ستگیریان ناكه‌ن، به‌لام كه‌سانێكی تر بێ بوونی فه‌رمانی دادوه‌ر به‌رۆژی رووناك ده‌برین و دواتر كه‌س نازانی بۆگیراوه‌و تاوانی چی كردووه". بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارى قوربانیان و برینداران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته یاسا له‌م وڵاته‌دا سه‌روه‌ربێت و چیتر فه‌رمانه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ده‌ستگیركردنى ته‌قه‌كه‌ران پشتگوێ نه‌خرێت، لای خۆشیه‌وه دایكی شه‌هید گه‌رمیانی (ئه‌و منداڵه‌ى له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كوژرا) سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرنه‌كرانى بكوژان وتى "ئێمه زۆر دڵته‌نگ و نیگه‌رانین له‌ئاست ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌و تائێستاش هیچ شتیك نه‌كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كه ئێمه دڵمان پێى خۆش بێت بێده‌نگى ده‌سه‌ڵاتیش ته‌واو كاریگه‌رى تێكردوم و وای لێكردوم كه له‌ناخه‌وه بسوتێم".
|
سەرەڕای بوونی بڕیارێكی حكومەت بۆ داخرانی..بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم هەفتەی سینەمای كوردی لە 50 شار‌و شارۆچكە بەرێوەدەبات
ئەو ئافرەتانەی خاوەن پێستی هەستیارەكان..ئامۆژگاری بۆ ئەو ئافرەتانەی پێستیان هەستیارە لەم وەرزەدا چۆن پێستیان دەپارێزن
ماهیر حەسەن موعجیبی شەمۆیە " ئەگەر شەمۆ دەرهێنەری باشی لەگەلدا بێت هیچی كەمتر نابێت لە عادل ئیمام و سەمیر غانم"
سایكۆلۆژیای هاوسەرگیری...حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەو پیاوانەی دەیانەوێت بەخۆشگوزەرانی لەگەڵ ژنەكانیان بژین