| ئایا ئیسلامییه‌كان دیموكراسین...عه‌بدولڕه‌حمان را‌شد |
|
هه‌مووان پشتیان به‌و وته‌یه به‌ست كه ده‌ڵێ گرووپه ئیسلامییه‌كان له ده‌رفه‌تی كاری سیاسی بێبه‌شكران و به‌هاری عه‌ره‌بیش ده‌رفه‌تێكه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی میللی‌یان و پابه‌ندبوونیان به دیموكراسی. هه‌ڵبه‌ته ئاخاوتن له سه‌ر پێدانی مافی به‌شداریكردن له كاری سیاسی كارێكی په‌سنده، ئه‌مه‌ش مافێكه ده‌درێته هه‌مووان نه‌ك ئیسلامییه‌كان به ته‌نیا. به‌ڵام بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه دیموكراسین و سه‌رباری ئه‌وه‌ش گوایه ده‌رفه‌تیان پێنه‌دراوه دوودرۆن. بۆ نموونه له سودان به‌ره‌ی ئیسلامی به سه‌ركردایه‌تی حه‌سه‌ن ئهلتورابی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1986 ی كردوو، ئیسلامییه‌كان 51 كورسییان له په‌رله‌مان وه‌ده‌ستهێنا، واته دوای هه‌ردوو حزبی ئوممه و یه‌كگرتوو پله‌ی سێیه‌میان ده‌سته‌به‌ركرد. سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه گومانیان له پاكی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كرد، كه‌چی دوای دوو ساڵ پیلانیان بۆ كوده‌تایه‌ك داڕشت و به هاوكاری عه‌مید عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داگرت كه تائێستاكه‌ش فه‌رمانڕه‌وایی وڵات ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی سامانی ئه‌و وڵاته‌ی وێرانكردو چه‌ندین جه‌نگی هه‌ڵگیرساند. جه‌زائیر ئه‌زموونێكی جیاوازتری هه‌بوو، كاتێك رژێمی سه‌ربازی، كه له پشتی په‌رده‌وه حوكمڕانی وڵاتی ده‌كرد، ناچاربوو دوای حه‌وت ساڵ له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی، كه ئیسلامییه‌كان تێیدا چالاكبوون، بڕیاری هه‌ڵبژاردن بدا. دواتر سه‌ربازه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1991 یان له‌باربرد، چونكه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئیسلامییه‌كان له ئارادا بوو، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش باس بكه‌ین كه سه‌ركرده‌یه‌كی میانڕه‌وی به‌ره‌ی ئینقازی وه‌كو عه‌باس مه‌ده‌نی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی توندڕه‌وه‌ی وه‌كو عه‌لی به‌لحاج دا هه‌بوو كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له گه‌ڵدابوو له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا و به ئاشكرا‌و به به‌رچاوی پێڕه‌وانی له مه‌یداندا دیموكراسی ره‌تده‌كرده‌وه و رایده‌گه‌یاند "لا دیمقرگیه و لا د‌ستور .. بل قال الله و قال الرسول" به‌مه‌ش توندڕه‌وه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر سینه‌ما و ماركێته‌كان تا له ئاكامدا سه‌ربازه‌كان ده‌رفه‌ته‌كه‌یان قۆسته‌وه‌و حوكمی عورفیان راگه‌یاند. ئه‌زموونی سێیه‌م ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینه كه ده‌سه‌ڵات تێیدا رازی بوو حه‌ماس بهێنێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌رجێ پابه‌ندبێت به دیموكراسی و رێز له‌و رێككه‌وتنه بگرێت كه له گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا مۆركراوه، ئه‌وه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2006 دا سه‌ركه‌وت و له كۆی 132 كورسی 76 كورسی به‌ده‌ستهێنا و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی پێدرا، به‌ڵام حه‌ماس ده‌ستی به سه‌ر هه‌موو ده‌زگاكاندا گرت و له شه‌ڕێكی خوێناویدا ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ركرد. نابێ رهوتارهكانی حزبوڵڵاى لوبنانیش فه‌رامۆش بكه‌ین كه له لایه‌كیان به‌شداری له‌كاری دیموكراسی ده‌كات له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شدا خواسته‌كانی به زه‌بری چه‌ك ده‌سه‌پێنێ. له هه‌ندێ ئه‌زموونی دیكه‌شدا ئیسلامییه‌كان دیموكراسییان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێنداكانی خۆیان بسه‌پێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتی كوێتدا روویدا، كه كاتێك ئیخوانییه‌كان و سه‌له‌فییه‌كان و شیعه‌كان كتێبیان قه‌ده‌غه‌كرد و ئاهه‌نگ و چالاكی هزرییان یاساغ كرد، ئه‌مه‌ش بۆخۆی تۆقاندنێكی هزرییه. من دژی به‌شداریكردنی حزبه ئیسلامییه‌كان نیم له كاری سیاسی‌دا مادامه‌كێ ئاماده‌بن رێز له بنه‌ماكانی كاری دیموكراسی بگرن، به‌ڵام وه‌ك روونیشمكردهوه ئه‌مه ته‌نها بۆ جارێكیش رووینه‌داوه. بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان ده‌رك به‌وه بكه‌ین كه سروشتی حزبه بهئایدیۆلۆژیكراوهكان و گرووپه‌كانی ئیسلامی سیاسی له هه‌ردوو لایه‌نی تاكتیك و هزردا حزبه‌كانی دیكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده‌ش باسی لێبوورده‌یی و هه‌رسكردنی هزری دیموكراسی بكه‌ن. له‌و بڕِوایهدام كه ئه‌زموونی توركیا باشترین نموونه‌یه پێشكه‌شی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه بكرێت كه ده‌یانه‌وێ راستگۆیانه ده‌رفه‌ت بده‌نه هه‌موو هێزه میللییه‌كان، له پێشهوهشیاندا ئیسلامییه‌كان. ده‌شێ سوپا زامنكار بێت به‌وه‌ی ئازادییه‌كان و مافه‌كان، كه هه‌رده‌م جێگه‌ی مشتومڕو ململانێن، بپارێزرێن، ئیسلامییه‌كان له پرسه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا هیچ جیاوازییه‌كیان له گه‌ڵ نیشتمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌گه‌را و به‌عسییه‌كاندا نییه، به‌ڵام دیدێكی چهپێنهرانهیان هه‌یه دژ به ئافره‌تان و پێڕه‌وانی ئایین و ئاینزاكانی دیكه، به هه‌مان شێوه‌ش دژی مافی ده‌ربڕین و ئازادییه كهسییهكانن كه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناگونجێن.
وه‌رگێڕانى: (شه‌قام) سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى (الشرق الاوسگ) |
سەرەڕای بوونی بڕیارێكی حكومەت بۆ داخرانی..بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێم هەفتەی سینەمای كوردی لە 50 شار‌و شارۆچكە بەرێوەدەبات
ئەو ئافرەتانەی خاوەن پێستی هەستیارەكان..ئامۆژگاری بۆ ئەو ئافرەتانەی پێستیان هەستیارە لەم وەرزەدا چۆن پێستیان دەپارێزن
ماهیر حەسەن موعجیبی شەمۆیە " ئەگەر شەمۆ دەرهێنەری باشی لەگەلدا بێت هیچی كەمتر نابێت لە عادل ئیمام و سەمیر غانم"
سایكۆلۆژیای هاوسەرگیری...حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەو پیاوانەی دەیانەوێت بەخۆشگوزەرانی لەگەڵ ژنەكانیان بژین