ئاسۆ عه‌بدولله‌تیف :
خۆشویستنی
خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بۆ تاڵه‌بانی شتێكه‌و
كاریگه‌ری تاڵه‌بانیش بۆ كاروباره‌كانی هه‌رێم
شتێكی تره
سۆران عومه‌ر:
ئه‌گه‌ر
كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی توانیان یه‌كێتی
به‌ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی بهێڵنه‌وه، ئه‌گه‌رنا
یه‌كێتی ده‌بێته سێ پارچه..
له‌دوای تاڵه‌بانی
ئاینده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.. چی
به‌سه‌ر دێت...؟!
عه‌لی مه‌حموود :
به بڕوای من جه‌لالینیزم له دوای ساڵی 1964
ه‌وه , وه‌ك به‌رگریكه‌رێك له مافی سۆرانی
زمانه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان و
ورده بۆرژوازی كوردی هاته مه‌یدانه‌وه ,
بۆیه زیاتر ئه‌ندامانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه
و له توێژی خوێنده‌واران بوون , ئه‌م باڵه
له ماوه‌ی ئه‌م 43 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی
خۆیدا هه‌میشه ئه‌ستیره‌ی شانسی له هه‌ڵكشان
و داكشاندا بووه , هه‌ركاتێك باڵه‌كه‌ی دایك
له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی ڕێك كه‌وتووه ,
ئه‌وا شانسی مانه‌وه‌ی ئه‌و له دابه‌زیندا
بوو , نموونه له ساڵانی 1970, 1996 ,
هه‌روه‌ها له دوای شكستی باڵه‌كه‌ی دیكه خۆی
به ئه‌لته‌رناتیڤ زانیووه .
ئه‌م دووباڵه سیاسییه له ماوه‌ی ئه‌م 43
ساڵه‌ی بوونیان وه‌ك دوو لایه‌نی ڕه‌قیب ,
هه‌موو كات له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتریدا
بوونه , له هه‌ركات و ساتێكیشدا به‌شێوازێك
, له‌و نێوه‌شدا ده‌ستیان له هه‌مبه‌ر یه‌كتر
له هیچ نه‌پاراستووه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر
یه‌كدا .
مام جه‌لال ئه‌و لاوه تێكۆشه‌ره بوو , به
هه‌موو ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كمانه‌وه بۆ سیاسه‌ت
و شێوازی كاركردنه‌كه‌ی , له ته‌مه‌نی لاوی‌دا
به زیره‌كی و لێهاتویی خۆی , توانی هه‌موو
نه‌یارانی سه‌ركردایه‌تی نه‌رێتی پارتی كه
خۆی له سه‌ركردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
ده‌بینییه‌وه ,كه مێژووییه‌كی گه‌وره‌ی
تێكۆشان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان هه‌بوو
له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان, له ده‌وری
خۆی كۆبكاته‌وه , ناوی هه‌موو بزووتنه‌وه‌كه
به ناوی خۆیه‌وه جه‌لالییه‌ته‌وه بنێت .
شه‌خسی مام جه‌لال بۆته هێمای كۆكردنه‌وه‌ی
نه‌یارانی سیاسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و درێژه
پێده‌ری ئه‌و هێڵه سیاسییه , له ماوه‌ی
ئه‌م 43 ساڵه ئه‌و تاكه ڕابه‌ری ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه بووه .
به بڕوای من به نه‌مانی تاڵه‌بانی
جه‌لالینیزم وه‌ك میتۆدێكی سیاسی كه په‌یره‌و
له سیاسه‌تێكی لیچتقی سیاسی ده‌كات كۆتایی
پێدێت , چونكه ئه‌وه‌ی له دوای تاڵه‌بانی
به جێ ده‌مێنێت میتودێكی دیاریكراو و هێڵێكی
سیاسی ڕوون و تیۆرییه‌كی فكری نییه , به‌ڵكه
ناڕه‌زایه‌تی له باڵه‌كه‌ی دیكه‌یه , وه‌لێ
له به‌رامبه‌ر باڵه‌كه‌ی دیكه هه‌میشه
بوونی لایه‌نێكی سیاسی ده‌ربڕی كۆكردنه‌وه‌ی
هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌ركردایه‌تی
بنه‌ماڵه‌ی پارتی ڕه‌قیب زه‌رورریه‌تی هه‌یه
له ناوچه‌كانی سۆران .
تایبه‌تمه‌ندی كوردستانیش له‌وه‌دایه هه‌ر
هێزێكی سیاسی نه‌توانێت پارسه‌نگی سیاسی خۆی
بپارێزێت له به‌رامبه‌ر ڕه‌قیبه‌كه‌ی , ئه‌وا
ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌نی ڕوو له نشێو ده‌بێت ,
ئێستا له بوونی تاڵه‌بانیدا كه 43 ساڵه
پارسه‌نگی كایه سیاسیه‌كه‌ی ڕاگرتووه ,
خه‌ریكه به‌لای باڵه نه‌رێت پارێزه‌كه واتا
پارتی ده‌شكێته‌وه به بوونی تاڵه‌بانیشه‌وه
, ئه‌مڕۆ له هه‌موو بوارێكه‌وه هه‌ست به
قورسایی پارتی زیاتر ده‌كرێت , له‌و
بڕوایه‌دام له مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانیدا
پارسه‌نگی هێزه‌كان جارێكی دیكه به‌لاكه‌ی
دیكه‌دا ده‌شكێته‌وه , به تایبه‌ت پارتی
بووه به هێزێكی زه‌بلاحی مه‌زنی ئابووری له
هه‌موو كاتێكی ڕابردووی ته‌مه‌نی خۆی
به‌هێزتره , بۆیه هه‌ر خه‌له‌لێكی بچووك له
ناو لایه‌نه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ڕوبدات
هه‌له‌كه ده‌قۆزێته‌وه بۆ لاسه‌نگ كردنی
پارسه‌نگه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی . بۆ
كۆنترۆلكردنی ته‌واوی كوردستان .
باڵه جیاجیاكانی ناو ینك , هیچیان خاوه‌ن
پڕۆژه‌و تێزی سیاسی دیاریكراو نین جیابن
له‌وانی دی , بگره به‌شی زۆری كێشمه‌كێشه‌كان
له‌سه‌ر بنچینه‌ی عه‌قلییه‌تی ناوچه‌یی و
شارچێتی و عه‌شایه‌ری دواكه‌وتوو بنیات نراوه
, ناتوانێت ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی پان و پڕی
سیاسی له به‌رامبه‌ر پارتی , پایه‌یه‌كی
به‌هێزی سیاسی جه‌ماوه‌ری نابێت , چونكه
خه‌ته‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی پاشكۆیه‌تی بۆ
كه‌س بنیات نراوه , ناتوانێت خۆی له
به‌رامبه‌ر هه‌ژانه‌كان ڕابگرێت , هه‌رچه‌نده
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌س و باڵانه له‌ناو ینك
وا ده‌كات پێكه‌وه كار بكه‌ن , له
ڕابردووش‌دا هه‌ر ئه‌و نه‌یارییه بۆ
سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆیانی كردبوه‌وه ,
ئامانج له كۆكردنه‌وه‌كه وه‌ك خۆی ماوه .
ئاسۆعه‌بدولله‌تیف:
پێم وایه ئه‌بێ كورد واز له تاكپاڵه‌وانی و
ئه‌فسانه‌گه‌ری سه‌رۆك بهێنێ، ئه‌بێ حیزبی
كوردی فێری دروستكردنی پاڵه‌وانی نوێ و
سه‌رده‌میانه بێ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی
حیزب نه‌خرێته ده‌ست سومبولێ یان پاڵه‌وانێك،
ئه‌وه كۆمه‌ڵگای وه‌رزێری و جوتیارییه كه
به‌رده‌وام یه‌ك ئاغا‌و سه‌دان نۆكه‌ر به‌رهه‌م
دێنێ، ئه‌وه كۆمه‌ڵگای فیوداڵیزمی كۆنه كه
به‌رده‌وام چاویان بریوه‌ته یه‌ك ده‌ره‌به‌گ
و كردویانه‌ته ئه‌فسانه‌و خوای خۆیان،
به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگای مۆدێرن خاوه‌نی
سه‌دان سه‌رۆك و پاڵه‌وان و داهێنه‌رو
سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی و رێبه‌ری كارگێری و
به‌رێوه‌بردنه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه
چاویان بریوه‌ته یه‌ك ره‌مز و یه‌ك سه‌رۆك
دواجار به مردن و نه‌خۆشكه‌وتنی ئه‌و ره‌مزه
كۆمه‌ڵگایه‌كیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌خۆش
ئه‌خه‌ن و ئه‌كوژن، كۆمه‌ڵگای شه‌رقی
كۆمه‌ڵگایه‌كی مردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی
تاكپاڵه‌وان و خه‌ونی ئیندڤیجواڵین
(فه‌ردانیه‌تی سه‌رۆك) و جوڵه‌یان نییه‌و
كۆمه‌ڵگای زیندووش هه‌میشه داهێنان و
تازه‌گه‌ری و رۆشنگه‌ری به‌رهه‌مدێنن، ئێمه‌ی
كورد نه‌ك كۆمه‌ڵگا به‌ڵكو حیزبه‌كانیشمان واز
له‌و خه‌ونه ناهێنن و توند سه‌رۆكی
حیزبه‌كه‌یان گرتووه‌و ته‌قدیسیان كردوون بۆ
رۆژی دوایی، باده‌رنه‌چم له سومكی
پرسیاره‌كه‌تان و وه‌ڵامه‌كه له‌سه‌ر یه‌كێتی
و تاڵه‌بانی و نه‌خۆشیه‌كه‌ی چڕبكه‌مه‌وه،
تاڵه‌بانی سه‌رباری پاشخانه فكری و خه‌باته
تولانیه‌كه‌ی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی
كوردیدا كه ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت، به‌ڵام
تاڵه‌بانی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ش نییه كه
هه‌موو خه‌ونه ئاینده‌ییه‌كانی كورد‌و ئێراقی
پێوه ببه‌ستین، ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێ
ببه‌سرێته‌وه به گوتارێكی نه‌گۆری
نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی
زانستیه‌وه كه تا ئێستا كورد نیه‌تی، نه‌ك
شه‌خسێ یان سه‌رۆكێ وه‌ك بارزانی و تاڵه‌بانی،
تاڵه‌بانی بۆ جه‌سته‌ی سیاسی و ئۆرگانی ناو
یه‌كێتی زه‌روره‌تی قۆناغێكی دیاریكراو بوو،
یه‌كێتی له میحنه‌ت و ئینشیقاق و
سه‌رگه‌ردانی رزگار كرد به‌ڵام ئه‌ی دوای
تاڵه‌بانی كێ یه‌كێتی رزگار ئه‌كات؟ ئه‌ی كێ
خودی تاڵه‌بانی رزگار ئه‌كات له‌و هه‌موو
ئه‌رك و لێپرسراوێتیه حیزبی و حكومی و
ده‌وڵه‌تیانه؟ ئه‌مه خۆی قه‌یرانه كه
حیزبێًكی وه‌ك یه‌كێتی دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه
ده‌یان تاڵه‌بانی به‌رهه‌م نه‌هێنابێ بۆ
جێگره‌وه‌ی، به‌ڵام له‌و لاوه دڵی چه‌ندین
سه‌ركرده‌ی وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا له‌خۆی
بره‌نجێنێ! یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌بوو زۆر زوو
وه‌ك حیزبێكی سۆسیالدیموكرات كاری بكردایه
به ئاراسته‌ی دروستكردنی كولتوری جێگۆركێ و
ئاڵوگۆری پۆسته‌كه‌ی تاڵه‌بانی (فره سومبولی)
بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه تا ئه‌م پۆسته
گیرنه‌خوات له ده‌ستی تاڵه‌بانیدا، چونكه
ده‌بێ حیزبی زیندوو دیموكراسیه‌ت به‌رهه‌م
بهێنێ، ئه‌بێ له مردنی دیموكراسیه‌ت بترسێ
نه‌ك له مردنی سه‌رۆك و ره‌مز، حیزبی زیندوو
خاوه‌نی ده‌یان سه‌ركرده‌ی پاڵه‌وان و كارا‌و
مه‌یدانیه‌و هه‌رگیز ناترسێ له مردن و
نه‌خۆشكه‌وتنی باوك، بۆیه یه‌كێتی كه هه‌موو
ده‌سه‌ڵاته‌كانی گه‌راندۆته‌وه بۆ ژێر ده‌ستی
تاڵه‌بانی و قۆرخی كردووه له ته‌مه‌نی
تاڵه‌بانیدا، ئه‌مه ئیدی یه‌كێتی دووچاری شۆك
ئه‌كات له ئه‌گه‌ری مردنی تاڵه‌بانیدا بۆ
یه‌كێتی، یه‌كێتی و هه‌ر حیزبێك كه باوه‌ری
به بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و پره‌نسیپی
مۆدێرنه هه‌یه له‌بری ئه‌وه‌ی كه ئه‌فسانه
به‌رهه‌م بهێنێ و ته‌قدیسی سه‌رۆك و سه‌ركرده
بكات ده‌بێ ئه‌فسانه‌و ته‌قدیس هه‌ڵوه‌شێنێ،
ئه‌گینا به‌له‌ده‌ستدانی تاڵه‌بانی (ره‌مزه
ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی حیزب ) ئاینده‌ی یه‌كێتی
روو له ترازانی فكری و ئۆرگانی ئه‌كات و
به‌زه‌حمه‌ت یه‌كێتیه‌كه‌ی سه‌رده‌می
تاڵه‌بانی گه‌نج دروست ئه‌بێته‌وه و دانه‌كان
شوێنی خۆیان ئه‌گرن.
سۆران عومه‌ر:
یه‌كێتی نیشتمانی ڕوو له‌گرژی ده‌كات به‌جۆرێك
كه كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی
به‌ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی بهێڵنه‌وه به‌ڵام
بڕوا ده‌كه‌م كوتله‌كانی تر هه‌وڵی ده‌ست
به‌سه‌را گرتنی یه‌كێتی بده‌ن ئه‌گه‌ر بۆشیان
نه‌كرا ئه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی ده‌بێت به 3
پارچه‌وه، وه‌ك سێ باڵه‌كانی جاران، دور نیه
كه‌به‌هێز هه‌ندێك له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌ست
به‌سه‌ر شوێنه‌كانی حزبدا بگرێت تابۆخۆی قۆرخی
بكات، چونكه نابێت ئه‌وه له‌یاد بكرێت
كه‌ته‌نها تاڵه‌بانیه توانیویه‌تی كێشه‌و
ململانێی ناوخۆی یه‌كێتی ڕابگرێت‌و كۆنترۆڵی
بكات هه‌رچه‌نده چونه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وشیروان
مسته‌فا سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌و بشێویه‌ی
ناخۆیانه كه‌به‌دوای تاڵه‌بانی گه‌وره‌تر
ده‌بێت‌و كه‌سی نێوه‌ندیش نابینیم تاوه‌ك مام
جه‌لال ئه‌و كێشمه‌كێشی نێوان باڵه‌كان
له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتیدا ڕابگرێت.
له‌دوای تاڵه‌بانی
ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان.. چی به‌سه‌ر
دێت...؟!
ئاسۆعه‌بدولله‌تیف:
بۆ هه‌رێمی كوردستان من پێم وانییه تاڵه‌بانی
ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری مابێت به‌سه‌ر
كاروباره‌كانی هه‌رێمه‌وه ئه‌گه‌رچی
كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه، ئینجا با دووشت
له یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه یه‌كه‌م خۆشویستنی
خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بۆ تاڵه‌بانی دووه‌م
كاریگه‌ری تاڵه‌بانی بۆ كاروباره‌كانی هه‌رێم،
راسته خۆشویستن هه‌یه به‌ڵام كاریگه‌ری ئیش
و داهێنان و ده‌ستكه‌وت و بریاری حاسمی
تاڵه‌بانی كامه‌یه؟ با نه‌گه‌رێینه‌وه بۆ
سه‌روه‌ری و نه‌به‌ردیه‌كانی رابردوو بۆ ئێستا
چیمان كردووه و چیمان پێیه؟ دیاره ئه‌مه
هه‌ر بۆ تاڵه‌بانی نا بۆ هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی
دیكه‌ی هه‌رێم به‌حوكمی قۆرخكردنی كار له
ده‌ستی یه‌كێتی و پارتیدا و نایانه‌وێت
ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكه‌ن، ئێستا هه‌رێم
به پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌مێك له
وه‌زیرانی یه‌كێتی سپێردراوه‌و بریاریش
پارتیانه‌یه، چونكه هه‌م حكومه‌ت و هه‌م
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به‌ده‌ست
بارزانیه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی تاڵه‌بانی
له‌هه‌ركوێ بێت كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت ئه‌وه
په‌یوه‌سته به لێهاتوویی خۆیه‌وه به‌ڵام بۆ
هه‌رێم كاریگه‌ریه‌كی مه‌عنه‌ویی ده‌بێت زیاتر
نه‌ك بریارده‌رو ریشه‌یی، تاڵه‌بانی دوای
ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی به‌ره‌و به‌غدا جێهێشت و
قورسایی بیروكاری خسته‌سه‌ر به‌غداد كه
به‌لای منه‌وه هه‌ڵه‌بوو وه‌رگرتنی پۆستێكی
ره‌مزی وه‌هاو كاریگه‌ری هه‌رێمیشی
له‌ده‌ستدا، ئێمه جارێ ماڵی خۆمان مابوو تا
رێكی بخه‌ین نه‌ده‌بوو ئه‌و هه‌موو عه‌قڵه
سیاسی و ته‌كنۆكراته به تاڵه‌بانیشه‌وه
خزمه‌تی ئێراقی عروبه‌و به‌زۆر دروستكراو
بكه‌ن، كێشه‌ی ئێمه له هه‌رێمدا كێشه‌ی
سومبول و پاڵه‌وان نییه كێشه‌ی ئه‌وه‌شمان
نییه كه چ كه‌سایه‌تیه‌ك زۆرترین ره‌عیه‌تی
به‌دواوه‌یه، كێشه سه‌ره‌كیه‌كه قۆرخكردنه
له‌رێگه‌ی ئه‌فسانه زیندوه‌كانه‌وه،
له‌رێگه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌وه كه خه‌ڵكی
وا تێئه‌گه‌یه‌نرێن كه ئه‌وان نه‌بن كوردستان
ژێراو ژور ئه‌كرێ، كاكه ئێمه میلله‌تێكین بێ
سیستمترین میلله‌ت، كه به زۆرترین
داهاته‌وه هێشتا خاوه‌نی وێرانترین ووڵات و
تاریكترین شاری بێكاره‌بای دونیاین،
میلله‌تێكین زۆرترین وه‌زیرو زۆرترین
فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانین
فڵچه‌یه‌كی ده‌م و دان دروستكه‌ین، ئه‌م
كۆمه‌ڵگا موسته‌هلیك و به‌رخۆرو ته‌ممه‌ڵه
بێگومان حیزبی كوردی و سه‌ركرده‌كان
خوڵقاندویانه ئه‌بێ بدرێنه به‌ر ره‌خنه‌ی
توند له‌باتی ستایش و ده‌ستخۆشی، میلله‌ت
ئه‌بێ كاریگه‌ری سیستم و دامه‌زراوه‌ی مۆدێرنی
به‌سه‌ره‌وه بێ كه كورد نیه‌تی، ئه‌بێ
كاریگه‌ری گوتار‌و ره‌خنه‌ی ئازاد‌و رۆژنامه‌ی
بوێری به‌سه‌ره‌وه بێ كه هێشتا نیمانه،
باشه تاكه‌ی كورد هه‌ڵبدات به‌شان و باڵی
سه‌رۆكدا كه ئه‌مه نه‌خۆشیه كوشنده‌كه‌یه
و هه‌مومانی ڤایرۆساوی كردوه، ئاخرسه‌رۆك چی
بۆ كورد و گه‌ره‌كه‌كه‌مان و ماڵه
قورینه‌كه‌مان و شه‌قام و بازار و گرانی و
بوژانه‌وه‌ی گونده‌كان و سیاسه‌ی ده‌ولی و
قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ كردووه؟ كاریگه‌ری ئه‌م
شتانه‌یه كه نه‌مانبێت و مه‌حروم بین لێی
بێگومان به رۆشتن و مه‌رگیشیان هه‌روه‌ك
خۆمانین.
سۆران عومه‌ر:
ئاینده‌ی كوردستان وه‌ك چاره‌نوسی خه‌ڵك
په‌یوه‌ست نیه ته‌نها به‌تاڵه‌بانیه‌وه
چونكه خه‌ڵكی كوردستان مانه‌وه‌یان
په‌یوه‌سته به‌سنورو بوون به‌ده‌وڵه‌ت‌و
ڕه‌سمی بونی ئیداره‌كه‌یانه‌وه مه‌رج نیه
كاتێك ده‌بینین خه‌ڵك بۆ نه‌خۆشی تاڵه‌بانی
كۆبونه‌وه بۆ دوای ئه‌ویش به‌وجۆره
بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی چونكه
خه‌ڵكی ئێمه له‌گه‌ڵ پاره ده‌سه‌ڵاته لای
كێ بوو ئه‌و دوو شته له‌گه‌ڵ ئه‌ون
به‌ناچاری، وه‌ك ده‌سه‌ڵات به‌ڵێ په‌یوه‌ستیی
هه‌یه به‌نێوانی یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی
دیموكراته‌وه، دوای تاڵه‌بانی ئاینده‌ی
كوردستان زیاتر ده‌كه‌وێته ده‌ستی پارتی
دیموكرات وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، ئه‌مه‌ش
ململانێیه‌كی مێژوییه له‌بارزانیه‌وه بۆ
ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو له‌ویشه‌وه بۆ تاڵه‌بانی
به‌دوای تاڵه‌بانی قوتبێكی تر نیه به‌رامیه‌ر
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بتوانێت به‌هێزبێت‌و
بمێنێته‌وه وه‌ك تاڵه‌بانی.
له‌دوای تاڵه‌بانی
ئاینده‌ی ئێراق.. چی به‌سه‌ر دێت...؟!
عه‌لی مه‌حموود :
له‌سه‌ر ئاستی ئێراقی هه‌رچه‌نده تاڵه‌بانی
له زۆربه‌ی زۆری سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێراق
لێهاتووتره بۆ ئه‌و جێگه‌یه , وه‌لێ له‌به‌ر
ولائی خه‌ڵكی ئێراق بۆ مه‌رجه‌عی ئاینی و
نه‌ته‌وه‌ی دیكه , وه هاتنی ئه‌و له ناو
به‌شێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌وه , قه‌ت
نایكاته سه‌ركرده‌یه‌كی به نفوز له‌و وڵاته
, ئه‌و هه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ی سولێمانییه ,
ته‌نها نه‌بوونی ئه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر
هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان داده‌نێت .
به گشتی ئێستا ینك به‌دوای ڕێكخستنی ماڵی
خۆیه‌وییه‌تی بۆ دوای تاڵه‌بانی , وه‌لێ
پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه تاڵه‌بانی تا ده‌ڕوات
چی له ینك ده‌كات ؟ , ئایا یه‌كێتی
ڕێكخستنه‌كانی ده‌پارێزێت ؟؟ , داراییه‌كه‌ی
ئاشكرا ده‌كات ؟ , پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی
لاواز یان به‌هێزده‌كات , له‌به‌رامبه‌ر پارتی
زیاتر ناخزێت ڕوو له نشێو ؟ ... .
ئاسۆعه‌بدولله‌تیف:
بۆ كێشه‌ی ئێراقیش پێم وایه ئێراق وادروست
بووه كه به‌ده‌گمه‌ن متمانه به غه‌یری
ره‌گه‌زی خۆیان ئه‌كه‌ن و ئه‌و تۆزه
موجامه‌له‌یه‌ش بۆ كورد ناسكی دۆخ و ئه‌مره
واقیعه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، كه كورد زۆر خۆی
په‌یوه‌ست كردووه به ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌و
ئه‌مه‌ریكایه‌ی كه ئێستا به‌ره‌ی
دیموكراتخواز له هه‌وڵی پاشه‌كشه‌ی
سوپاكه‌یاندان له ئێراق و ئێمه‌ی كوردیش
ره‌نگه له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌هێزترین گورز
بخۆین و باجی ته‌واو بده‌ین، عه‌ره‌ب هیچ رۆڵ
و لێپرسراوێتیه‌ك به كورد ناده‌ن به
تاڵه‌بانیشه‌وه، كوا پاسپۆرت به كوردی ؟ كوا
زمانی ره‌سمی كوردی له فه‌رمانگه‌كانی
به‌غداد؟ كوا به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی فیدراڵی؟
كوا داهاتی حه‌قیقی؟ كوا قه‌ره‌بووی زیانه
رۆحیه‌كانی كورد (هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال)؟؟؟
به‌غداو ئێراق كاره‌كته‌ری خۆیان هه‌یه‌و ئه‌و
كاراكته‌ره‌ش به‌داخه‌وه كورد نییه و پێم
وایه دوای تاڵه‌بانی ئێراق هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی
و ره‌نگه سه‌رۆك كۆمارێكی سوننه‌ی عه‌ره‌بی
ته‌قلیدی بخه‌نه جێگاكه‌ی و تا ئه‌م
ساته‌وه‌خته‌ش عه‌ره‌ب ئه‌وه‌نده
به‌گرنگیه‌وه ناروانێته دۆزی كوردی ئه‌وه‌ی
كه هه‌یه دیفاكتۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه‌م
ته‌مه‌نه و كورد به تاڵه‌بانیشه‌وه
كاره‌كته‌ری نییه كه عه‌ره‌ب دڵی پێ خۆشكات
كه پاش مه‌رگی كاریگه‌ری هه‌بێت، بۆ كوردیش
تاڵه‌بانی خۆ بریاری فیدراڵیه‌ت و
گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوكی به‌ده‌ست نییه ئیدی
كاریگه‌ری كامه‌یه؟ ته‌نها ئه‌و پۆسته‌ی
تاڵه‌بانی وه‌ك ره‌مزێك دڵی هه‌زاران كورد خۆش
ده‌كات ومافی ده‌نگده‌رانی كورد یان
ئیستیحقاقێكی ئینتیخابی كوردیی بوو، مه‌رگیش
پرۆسه‌یه‌كی خواییه‌و دووربێ له سه‌ركرده‌ی
دڵسۆز.
سۆران عومه‌ر: ڕه‌نگه ئه‌مه‌یان زیاتر
مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی بێت چونكه بارودۆخی
ئێراق ته‌نها په‌یوه‌ست نیه
به‌تاڵه‌بانیه‌وه، ئه‌وكاته كه‌سێكی تر دێنن
بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌پێویسته
موازه‌نه‌وه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌و كه‌مایه‌تی‌و
مه‌زهه‌به‌كان تێیدا ڕه‌چاو بكرێت، پۆسته‌كه‌ش
هێنده گه‌وره‌یه هێنده فیعلی نیه به‌و
مانایه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران گرنگی زیاتره
ئه‌وه‌تا ده‌بینین ئێمه سه‌رۆك كۆمارمان
هه‌یه به‌ڵان بڕیاره‌كانی ماده‌ی 140 به‌بێ
مالیكی هیچ ناڕواته پێش، به‌بڕوای من ئه‌و
پۆسته‌ش ته‌نها بۆ شیعه‌و نفوزی یه‌كه‌مه
له‌ئێراقدا، پۆستی سه‌رۆك بۆ سێیه‌م نفوزه
كه‌بێده‌نگی پێده‌كه‌ن.
باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ به‌رجه‌سته كردنی
ئه‌م پێشهاتانه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی
تاڵه‌بانیه بۆ ئه‌وه‌ی پشویه‌ك بدات چونكه
پێویستی به‌حه‌وانه‌وه‌یه، ئه‌وكات به‌دیار
ده‌كه‌وێت كه‌هیچ كه‌سی له‌نێو یه‌كێتی
ئه‌ویتری به‌سكرتێر قبوڵ نیه . ئه‌مه‌ش
پێویسته تاڵه‌بانی له‌بونی خۆیدا لێی
به‌ئاگابێت نه‌ك له‌دوای خۆی ئه‌وه ڕوبدات
كه‌نایبینێت.