نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یاداشتێك بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌نێرن


سه‌باره‌ت به‌ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ کورد بۆ هه‌رێمی‌ کوردستان فیدراسیۆنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ په‌نابه‌رانی‌ ئێراق چه‌ند به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌کی‌ ئایینی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ، ده‌روونی‌ کۆمه‌ڵگه‌که‌مان فێری‌ رۆشنبیریی‌ سێکسی‌ بکرێت

 

بنوسه‌ ئینجا بخوێنه‌، سیستمێکی‌ نوێ‌ بۆ ئاشناکردنی‌ منداڵانی‌ کورد به‌ کۆمپیوته‌ر

 

 
 
 
 
 



"مافی‌ خۆته‌ جگه‌ره‌ بكێشی‌ ، به‌لاَم مافی‌ خۆمه‌ كه‌من له‌وێم تۆ جگه‌ره‌ نه‌كێشی‌ "

شه‌قام.هه‌ولێر/ ئا: به‌ختیار ئه‌حمه‌د
زۆرن ئه‌و دیارده‌ ناشارستانیانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ گه‌ردنی‌ كۆمه‌ڵگادایه‌و به‌ره‌و خنكاندن و داڕمانی‌ ده‌به‌ن و هیچ خه‌مخۆرێك نیه‌ كه‌ باسیان لێ‌ بكات و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنیان بدات ، وه‌لێ‌ كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ جددی‌ ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ ڕزگاری‌ بكه‌ن له‌ده‌ستی‌. یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی‌ كه‌زۆر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا جێی‌ خۆی‌ توند كردووه‌ ڕۆژانه‌ زیانی‌ ماددی‌ ومه‌عنه‌وی‌ به‌ مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت دیارده‌ی‌ جگه‌ره‌ كێشانه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا، بۆ به‌رهه‌ڵستی‌ كردنی‌ ئه‌و دیارده‌ ناشارستانییه‌ نه‌شیاوانه‌ش كۆمه‌ڵێك گه‌نجی‌ چالاك هه‌ستان به‌ دروست كردنی‌ گروپێك به‌ناوی‌ "گه‌نجی‌ خۆبه‌خش" و ده‌سپێكی‌ كاره‌كانیشیان به‌ "قه‌ده‌غه‌ كردنی‌ جگه‌ره‌ كێشان له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا" كرد ، سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئه‌م گروپه‌ش گه‌نجێی‌ چالاكی‌ بواری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ "عبدالسلام مه‌ده‌نی‌" ڕاهێنه‌ر له‌ ڕێكخراوی‌ "NDI" و، ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازكرد.
- ئه‌كرێ‌ سه‌ره‌تا باسی‌ گروپه‌كه‌تان بكه‌یت؟
+ سه‌ره‌تای‌ هزره‌كه‌ له‌وێوه‌ هات كه‌ بینیمان گه‌نجانی‌ ئێمه‌ توشی‌ جۆرێك له‌ وه‌ستان بوونه‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ جووڵه‌یه‌كی‌ تێدا دروست ببێت ئیتر ئێمه‌ ووتمان با به‌ هه‌ندێك هزری‌ ساده‌ ده‌ست پێ‌ بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌موومان ده‌بێت به‌شداربین له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگادا. هه‌موومان په‌یامداربین، په‌یامداریش ده‌بێ‌ هه‌وڵبدات داهێنانی‌ نموونه‌یی‌ بكات، به‌تایبه‌ت ده‌بێ‌ گه‌نجان به‌هه‌ستێكی‌ مه‌ده‌نیانه‌ به‌شداربن له‌پڕۆژه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، بۆئه‌مه‌ش دیداری‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێكمان كرد كه‌پێشتر ده‌مانناسین، له‌گه‌ڵ به‌ردوام بوونمان بازنه‌كه‌ فراوانتر بوو ، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌باوه‌ڕیان به‌بیرۆكه‌كه‌ بوو دانیشتن له‌دوای‌ دانیشتن گفتوگۆ دروست بوو كه‌ چی‌ بكه‌ین؟ و له‌چییه‌وه‌ ده‌ست پێ‌ بكه‌ین؟ ناوی‌ گروپه‌كه‌ چی‌ بێت؟ و له‌سه‌ر چ شێوازێك كار بكه‌ین؟ ڕێككه‌وتین كه‌ ناوی‌ گروپه‌كه‌ "گروپی‌ گه‌نجی‌ خۆبه‌خش" بێت ، گروپ به‌مانای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ڕێكخراو نییه‌، حیزب نیه‌، ده‌زگایه‌ك نیه‌ كه‌ ناونیشانێكی‌ هه‌بێت چونكه‌ ئیشه‌كه‌ له‌وێوه‌ سه‌ری‌ هه‌ڵدا كه‌ویستمان ته‌یارێك بێت‌و ئاره‌زوویه‌ك بێت له‌نێوان گیانی‌ گه‌نجاندا له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان‌و ئه‌گه‌ر بتوانین فراوانتری‌ بكه‌ین له‌داهاتوودا ، واتای‌ گه‌نجی‌ خۆبه‌خش واته‌ ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ ئێمه‌ هه‌ر خودی‌ گه‌نج بوو كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وتوێژه‌ به‌نرخه‌ كار بكه‌ین ، هه‌وڵ‌ بده‌ین ئه‌و به‌شداربێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا ، خۆبه‌خشی‌ ئه‌و په‌یامه‌ بوو كه‌ئێمه‌ ویستومانه‌ و ده‌مانه‌وێ‌ ، بنه‌مای‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر خۆبه‌خشییه‌ ، كه‌واته‌ په‌یام كۆمان ئه‌كاته‌وه‌ ، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كۆمان ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ پێویستمان به‌ ده‌عمی‌ كه‌سێكه‌ تر نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌له‌ناخی‌ گه‌نجه‌كانه‌وه‌ ده‌ردێت و هه‌ركه‌سێكیش بێته‌ گروپه‌كه‌وه‌ خۆی‌ خاوه‌نی‌ بڕیاره‌ كه‌ به‌چی‌ ده‌ست پێ‌ بكه‌ین؟ بینیمان خه‌ڵك هه‌مووی‌ سه‌رقاڵه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ، ناڵێین كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگ نییه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ گرنگه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ شتێكه‌ كه‌ گشت خه‌ڵكی‌ پێوه‌ی‌ سه‌رقاڵن ، به‌گشتی‌ پێمان باش بوو به‌ چه‌ند دیارده‌یه‌كی‌ شارستانی‌ ده‌ست پێ بكه‌ین چی‌ باش بوو جه‌ختی‌ له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناوكۆمه‌لگاماندا وون بووبوو ده‌ری‌ بێنین و زیندووی‌ بكه‌ینه‌وه‌ ، بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ چۆن په‌یامێك بخه‌ینه‌ دڵی‌ كۆمه‌ڵگاوه‌و وای‌ لێ بكه‌ین له‌شوێنه‌ گشتییه‌كاندا جگه‌ره‌ نه‌كێشرێت ، به‌شێوه‌یه‌كی‌ كرداری‌ ئه‌مه‌مان كرد و به‌گیانێكی‌ خۆبه‌خشانه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌مان له‌م بواره‌دا كاری‌ كردو سوپاس بۆ خوا به‌رهه‌مێكی‌ باشی‌ هه‌بوو.
- به‌ چ شێوازێك له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كارتان كرد؟
+ په‌یامه‌كه‌ی‌ خۆمان به‌ مۆبایل بڵاو ده‌كرده‌وه‌ به‌ ده‌قێكی‌ جوان "مافی‌ خۆته‌ جگه‌ره‌ بكێشی‌ ، به‌ڵام مافی‌ خۆمه‌ كه‌من له‌وێم تۆ جگه‌ره‌ نه‌كێشی‌ "، ئینجا هه‌وڵمانداوه‌ به‌كچان وكوڕانمانه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا له‌شوێنه‌ گشتییه‌كاندا جگه‌ره‌ ده‌كێشن . هه‌روه‌ها چ روداوو چیرۆكێك له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆدا دروست بوبێت له‌ خواردنگه‌و كافتریای‌ زانكۆو په‌یمانگاكان و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا له‌ ماڵپه‌ڕی‌ بڵاومان كردۆته‌وه‌".www.almedeni.com" دوای‌ ئه‌وه‌ هه‌ستاین به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئیمزا، توانیومانه‌ نزیكه‌ی‌ دوو هه‌زارو پێنج سه‌د ئیمزا له‌ هه‌موو كوردستان كۆبكه‌ینه‌وه‌.
- ئامانجی‌ سه‌ره‌كیتان له‌م پڕۆژه‌یه‌دا چی‌ بوو؟
+ ئامانجمان له‌م پرۆژه‌یه‌ دروست كردنی‌ بڕگه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ بوو له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ ئه‌م دیارده‌ ناشارستانییه‌ كه‌جگه‌ره‌كێشانه‌ ، بۆیه‌ به‌شێك له‌ كاره‌كانمان ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ بوو له‌ناو چینه‌ جیاوازه‌كاندا بۆئه‌وه‌ی‌ بیده‌ینه‌ په‌رله‌مان و ئه‌وان گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر بكه‌ن ، ئامانجه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ ئه‌مه‌بوو وه‌گه‌یاندمانه‌ په‌رله‌مان و زۆر پێیان باش بوو ، هه‌روه‌ها كۆنگره‌یه‌كیشمان به‌ست له‌ 6 ی‌ ئاداردا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش خه‌ریكه‌ ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ن. ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ تا ئێره‌ كردوومانه‌ كارێكی‌ نموونه‌ییه‌ بۆ كۆمه‌ڵگای‌ خۆمان وشانازی‌ پێوه‌ ده‌كه‌ین ، پڕۆژه‌كه‌مان گه‌یانده‌ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار و ئیشی‌ ئێمه‌ ته‌واوبوو.
- سه‌ره‌تای‌ دروست بونتان كه‌ی‌ بوو؟
+وه‌كو بیرۆكه‌و هه‌وڵی‌ پچڕپچڕ پێشتر هه‌بوو به‌ڵام وه‌كو كاركردن له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2006 ه‌وه‌ كه‌وتینه‌كار.
- ئه‌ندامێتی‌ له‌م گروپه‌دا چۆنه‌؟
+ ئه‌ندامێتی‌ له‌م گروپه‌دا پڕۆژه‌یه‌ و خودی‌ پڕۆژه‌ ده‌ستنیشانی‌ ئه‌كات ، له‌مكاته‌دا كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ نه‌هێشتنی‌ جگه‌ره‌ كێشان هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامه‌كان باوه‌ڕیان پێیه‌تی‌. ئه‌گه‌ر بیه‌وێت درێژه‌ به‌ ئه‌ندامبوونی‌ خۆی‌ بدات ته‌واوه‌ ئه‌گه‌رنا زۆر ئاساییه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی‌ داهاتووی‌ حه‌ز لێ‌ نه‌بێت واز بهێنێت تا پڕۆژه‌یه‌كی‌ تر كه‌به‌دڵی‌ ئه‌وه‌.
- كۆمه‌ڵێك گروپ ولایه‌نی‌ تر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی‌ كه‌ئێوه‌ كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن پێكهاتوون ئایا ئاگاتان لێیان هه‌یه‌ یان په‌یوه‌ندییه‌كتان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌ ؟
+ به‌داخه‌وه‌ نه‌خێر ئێمه‌ ستراتیجیه‌تێكی‌ ترمان هه‌بوو بۆ گه‌یشتنه‌ ئامانج به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسانتر ئامانجه‌كه‌مان به‌ده‌ست هات.
- هیچ لایه‌نێ پاڵپشتی‌ ئێوه‌ ناكات به‌ماددی‌ یان مه‌عنه‌وی‌؟
+ شتی‌ باش و جوان كراو هیچ داهاتێكیش سه‌رف نه‌كرا ئه‌وه‌یشی‌ كرابێت له‌خودی‌ گروپه‌كه‌ بووه‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ كردویانه‌ هه‌روه‌ك له‌سه‌ر حسابی‌ مۆبایلی‌ خۆیان مێسه‌جیان ناردووه‌ و هه‌ر شتێكی‌ تریش هه‌ر له‌ومیانه‌دا بووه‌ ئه‌مه‌ گیانی‌ چه‌مكێكی‌ خۆبه‌خشییه‌ له‌ناو گروپه‌كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌یشه‌ پاڵپشتی‌ مه‌عنه‌وی‌ ئێمه‌.
- ئایا جگه‌ له‌ پڕۆژه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ جگه‌ره‌ كێشان هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ ترتان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ ، پڕۆژه‌ی‌ داهاتووتان چییه‌؟
+ من ئه‌مه‌وێ‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن بڕیاروایه‌ ئه‌م گروپه‌ جه‌سته‌یه‌كی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ له‌ناو خۆیاندا دروست بكه‌ن هه‌ر دیارده‌یه‌كی‌ تری‌ شارستانی‌ كه‌پێیان باش بێت ئه‌نجامی‌ بده‌ن، چونكه‌ ئه‌وان خۆیان ده‌زانن چی‌ باشه‌ و خۆیان هه‌ست به‌مه‌ زیاتر ده‌كه‌ن.
- چ قسه‌یه‌كت هه‌یه‌ بۆ گه‌نجان؟
+ من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م هه‌سته‌ بچێته‌ ناو گیانی‌ گه‌نجانی‌ ئێمه‌وه‌ و له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كانه‌وه‌ ته‌نها ڕه‌خنه‌ بگرین بچینه‌ ناو پڕۆژه‌كانه‌وه‌و به‌شداربین ببینه‌ فاكته‌رێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان .


 

 
 

 


 


سةبا‌ره‌ت
هه‌واڵ
بیروڕا
دیدار
به‌دواداچوون
ئه‌رشیفی‌ شه‌قام
وێنه‌ی‌ شه‌قام
په‌یوه‌ندی‌
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Copyright © 2007 http://www.shaqam.net/  All rights reserved